Mona Sahlin, Fotograf	Henrik Montgomery/TT
Mona Sahlin, Fotograf Henrik Montgomery/TT

دژ بە پڕوپاگەندەی داعش دوو فیلم بڵاو دەکرێتەوە

وەڵامی پڕوپاگەندەکانی داعش دەدرێتەوە
4:09 min

کۆمەڵەی ئیسلامی لە گەڕەکی یارڤا لە ستۆکهۆلم دوو فیلمی بەرهەم هێناوە تا لاوان لە پڕوپاگەندەی ئیسلامی تووندڕەو دوور بخاتەوە.

ئەمە بەشێکی گرنگ لە هەوڵەکان بۆ بەرەنگاربوونەوەی تووندرەویی ڕادیکالی، ڕێکخەری نەتەوەیی دژ بە تووندوتیژی، مۆنا سالین دەڵێت.

  •  باوەڕ ناکەم لاوێکی موسوڵمان کە خۆی ئامادە کردووە یاخود بیر لەوە دەکاتەوە بچیتە نێو ڕیزەکانی ڕێکخراو تووندڕەوی ئیسلامی ناسراو بە داعش، گوێ لە من بگرێت، ژنێک بە پانتۆڵێکی کابۆ و جووتێک پووتەوە. مۆنا سالین دەلێت بەلام دڵنیام هەر ئەو لاوانە باشتر گوێ لە هاوتەمەنەکانیان دەگرن.

ساڵین هەروەها دەڵێت ئەوەشی کە گەڕەکی یارڤا ئەم فیلمانەی بەرهەم هێناوە وا دەکات کە جەماوەڕیکی زیاتری هەبێت و کاریگەریی لەسەر لاوان دادەنێت.

 ئیبراهیم بورالە بەرپرسی کۆمەڵەی ئیسلامییە لە یارڤا دەڵیت هیوادارم ئەو دوو فیلمە دەنگدانەوەی لە گفتوگۆ گشتییەکاندا هەبێت.

  • گرنگە هەموو بیرۆکە و ڕیگەکان تاقی بکرێنەوە، بیرۆکەی ئەم دوو فیلمەمان لە بەریتانیاوە وەرگرتووە، لەو فیلمانەدا بەسەرهات و چیرۆکی پێچەوانەی پروپاگەندەکانی ئیسلامی تووندڕەو باس کراوە. بورالە دەڵێت ئێستاش ئێمە نموونە سویدییەکەی ئەو فیلمانەمان بەرهەم هێناوە و هیوادارین ببێتە مایەی باس و خواس.

یەکێکیش لەو دوو فیلمە ئامانجی ئەو لاوانەیە کە مەترسی ئەوەیان لێدەکرێت پەیوەندی بە هیزە تووندرەوەکانی داعشەوە بکەن، هەر لاوان خۆشیان ڕۆڵەکان دەگێڕن. فیلمی دووەمیان بۆ ژنانە و ژنانیش بەرهەمیان هێناوە. عایشە عەبدیسەلام یەکێکە لەو کەسانەی لە بەرهەمهێنانی فیلمی دووەمدا تایبەت بە ژنان بەشدار بووە.

  • ئێمە لەو فیلمانەدا باسی ڕاستییەکان و ژیانی نێو داعش دەکەین، ئەو چیرۆکانەشمان لە کەسانێکەوە وەرگرتووە کە خۆیان بەسەفەر چوونەتە نێو ئەو ناوچانە، هەروەها لەو هەواڵانەوە کە باس کە ناوچەکانی ژێر دەستی داعش دەکەن. هیوادارین عائیشە دەڵێت ئەو فیلمانە کاریگەری لەسەر لاوان ژنان دابنێت و نەچنە نێو ڕیزەکانی داعش.

ڕێکخەری نەتەوەیی دژ بە تووندوتیژی، مۆنا سالین دەڵێت هیوادارین ئەو فیلمانە بە تایبەت لە ڕێی تۆرەکۆمەڵایەتییەکانەوە بڵاو ببنەوە دژ بەو پڕوپاگەندانەی داعش کە لە ڕێی ئینتەرنێتەوە زۆر بەربڵاون. سالین دەڵێت ئەوەی لە دەستمدا بێت دەیکەم تا ئەو فیلمانە کە دژە پەیامی هێزە تووندڕەوەکانە بگاتە زۆرترین خەڵک.

  • ئەو فیلمانە لە گەڵ هەموو وتارێکمدا نمایش دەکەم، هەروەها باسیان دەکەم، هیوارادرم بتوانم لە هەموو ئەو تۆرە ئینتەرنێتییانەدا بلاویان بکەمەوە کە خۆم تێیاندا چالاکم.

 جێی باسە ئەو دوو فیلمە تا ئێستا لە گەڕەکی چڕبیانیی ڕینکەبی لە ستۆکهۆلم نیشان دراون.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".