Foto: TT
وێنە: ERIK G SVENSSON

کارمەندانی بنکەکانی تەندرستی زیاتر بەکرێ دەگیرێن

1:31 min

خەرجی بەکرێگرتنی کارمەندان بۆ بنکەکانی تەندروستی بەراورد بەساڵانی پێشووتر زۆر زیادیکردووە.

هۆکاری زیاتر بوون خەرجییەکان دەگەڕێتەوە بۆ گرانی نرخی کرێی ئەو کارمەندانەی بنکەکانی تەندروستی کە بۆ کارکردن لەلایەن کۆمپانیاکانەوە بەنەخۆشخانەو بنکەکانی تەندروستی بەکرێ دەدرێن.

 جێگەی باسە کە کۆمپانیاکان مووچەی زۆر زیاتر بەو پزیشک و نەخۆشەوانانە دەدەن کە دەیانەوێت لەگەڵ کۆمپانیاکاندا کار بکەن.  ئەمەش بووە ئەوەی کە سەرنجی ئەو کارمەندانە بەلایی کۆمپانیاکاندا ڕابکێشترێت. لەو ڕوانگەیەشەوە کێشەی کەمووکوڕی کارمەندی بنکەکانی تەندروستی سەری هەڵداوە. هەروەها خەرجییەکانیش زیادیانکردووە.

 بۆ نمونە کۆی گشتی خەرجییەکانی حکومەت و پارێزگاکان بۆ بەکرێگرتنی کارمەندانی بنکەکانی تەندروستی کە بۆ کارکردن کۆمپانیاکان بەکرێیانداون تەنها لە پارساڵدا چوار ملیارد کرۆن بووە. هەروەها خەرجییەکانی ئەو بوارە لە ساڵی پاردا واتە ٢٠١٥ بەراورد بە ساڵی ٢٠١٤ لە % ٢٠ هەڵکشاوە.

هاوکات ئاشکرا بووە کە زۆرترین بەشی ئەو خەرجیانە بۆ بەکرێگرتنی نەخۆشەوان ڕۆشتووە. لەو ڕوانگەیەشە ئێستا لە چەندین لاوە هەوڵی ڕێگرتن لە بەکرێگرتنی کارمەندانی بنکەکانی تەندروستی دەدرێ. ئەمەش بۆ ئەوەی کە چارەسەری نەبوونی ڕێژەی پێویستی فەرمانبەرانی بنکەکانی تەندروستی بکرێت.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade ljud i menyn under Min lista