Foto: TT
وێنە: Manu Brabo

شەش ملیارد یۆرۆ بۆ تورکیاو چارەسەری قەیرانی کۆچبەران

شەش ملیارد یۆرۆ بۆ چارەسەری قەیرانی کۆچبەران
2:29 min

لووتکەی یەکێتی ئەوروپا سەبارەت بەقەیرانی کۆچبەران لەگەڵ تورکیا کۆدەبێتەوە.

وڵاتی سوید کە یەکێکە لە ئەندامانی یەكێتییەکە بۆ گفتووگۆکردن لەگەڵ وڵاتی تورکیا سەبارەت بەچارەسەرکردنی قەیرانی کۆچبەران مەرجی بەردەست خستووە. یەکێک لە ئامانجەکانی سوید لە کۆبوونەوەی لووتکەی وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا لەوە پێکهاتووە کە لەکاتی ڕێککەوتندا لەگەڵ تورکیادا یاسا نێونەتەوەیەکانی مافی مرۆڤ و یاساکانی یەکێتی ئەوروپا لە ڕیککەوتنامەکەدا بنووسرێت کە بۆچارەسەرکردنی قویرانی کۆچبەران دەبێت تورکیا ڕەچاوی ئەو خاڵانە بکات.

لەبەر ئەوەی وڵاتی تورکیا بۆ داواکرنی مافی پەنابەری وڵاتێکە متمانەی پێناکرێت و سەرلامەتی کۆچبەران ناپارێزرێت. ئەمڕۆ سەرۆک وەزیرانی سوید ستێفان لوێڤێن لە روانگەی پێشنیازی ئەو بابەتەی کە بڕیارە یەکێتی ئەوروپا لەگەڵ تورکیا لەسەر قەیرانی کۆچبەران تاوتوێی بکات بەدەست گەشتبوو.

 هەروەها لەڕوانگەی ئەو پێشنیازنامەوە لوێڤێن بەڕۆژنامەی سیدسڤێنسکانی  ڕاگەیاند ئەو پێشنیازانەی بەردەست دەخرێن پێویستە یاساکانی پاراستی مافی مرۆڤ لە خۆبگرێت. هاوکات جەختی لەسەر ئەوەش کردۆتەوە کە یاساکانی یەکێتی ئەوروپاش بەهەمان شێوە دەبێت لەو بابەتەدا بەڕوونی تیشکی بخرێتە سەر و خۆشبەختانەش لەپێشنیازەکەدا هاتووە کە تورکیا دەبێت ئەو خاڵانە پەیڕوبکات. هاوکات ستێڤان لوێڤێن ئەوەشی ڕوونکردۆتەوە کە دەبێت بەردەوام چاودێری چۆنێتی پەیڕەوکردنی ئەخاڵانە بکرێت و پاشان بڕیاریان لەسەر بدرێت.

جێگەی باسە وڵاتی سوید پێشووتر داوایی کردبوو کە مافی دابەشکردنی کۆچبەرانی بەسەر وڵاتانی دیکەی هەبێت، بەڵام لەو پێشنیازنامەی ئەمڕۆ بەردەست سەرۆک وەزیرانی سوید خراوە تیایدا هاتووە کە ئەو داواییەی سوید ڕەتکراوەتەوە. لەلایی خۆیشییەوە ستێڤان لوێڤێن ڕایگەیاند کە ئەو ئەو بڕیارە پەسەن دەکات.

هەر لەکۆبوونەوەی ئەمڕۆدا بڕیار گفتووگۆ لەسەر ڕێژەیەکی زۆر لەو کۆچبەرانەی خۆیان بە وڵاتی یۆنان گەیاندووە بکرێت. لەو رووەشەوە پێشنیازی کراوە کە ئەو کۆچبەرانە بەشیکیان بۆ تورکیا بگەڕێنرێننەوە.

 بۆ ئەوەی ئەم پیشنیازانە جێبەجێ بکرێن بڕیارە هەر ئەمڕۆ بڕی ئەو پارەی یەکێتی ئەوروپا بەتورکیایی بدات گفتووگۆی لەسەر بکەن. ئەو پێشنیازە بوودجەش لە ئێستادا باس لە شەش ملیارد دەرکرێت.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".