Foto: TT

"کورد لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا ڕۆڵێکی کاریگەری هەیە"

3:44 min

لەساڵیادی کارەساتی کیمیابارنکردنی هەڵەبجەدا دوێنی بەشێکی زۆر لەسیاسەتمەدارانی سوید سەبارەت بەپرسی کورد یەک هەڵوێستیان نیشاندا.

٢٨ هەمین ساڵیادی کارەساتی کیمیابارانی هەڵەبجە لەشاری ستۆکهۆڵم بە ئامادەبوونی وەزیری دەرەوەی سوید مارگۆت ڤاڵستروێم، یۆناس خوێستێد سەرۆکی پارتی چەپ و یان بیۆرکلوند سەرۆکی پارتی لیبراڵەکان و ڕێژەیەکی زۆر کەسایەتی سیاسی و ناسراوەکانی سوید و بەشێکی زۆر لەکوردانی تاراوگە بەڕێوەچوو.  هەریەکە لەوەزیری دەرەوەی سوید،  سەرۆکی پارتی چەپ ، سەرۆکی پارتی لیبراڵەکان و چەندین کەسایەتی دیکە ووتاریان پێشکەشکرد.

 سەرەتا مارگۆت ڤاڵستروێمی وەزیری دەرەوە سوید وتارێکی پێشکەش کردوو لە وتارەکەیدا هاوخامی خۆی بەتایبەت بۆ قووربانیانی کارەساتی هەڵەبجەو هەڵەبجەییەکان دربڕیی و تیشکی خستەسەر ئەوەی کە ئەو کارەساتە برینێکە هەرگیز ساڕێژ نابێت و تاوانێکە دژی مرۆڤاییەتی کە ڕژێمی بەعس ڕووبەڕووی کوردان و شاری هەڵەبجەی کردەووە.

  لەدرێژەی وتەکانیدا وەزیری دەرەوە ئاماژەی بەتێکۆشان کرد. هاوکات تیشکی خستە سەر ئەو ڕەوشەی ئێستا کە کورد پێیداتێپەڕ دەبێت. چۆن سەر لەنوێ کورد دەبێتەوە قووربانی توندووتیژی  و نەهامەتی.

 بۆ نمونە لەلایەکەوە ڕێکخراوی تیرۆریستی دەوڵەتی ئیسلامی بەداعش ناسراو بەچی شێوەیەکی دڕندانە هێرشیان کردە سەر کورد و کوردانی  ئێزیدیی و بەتایبەت ژن و کچ بوونە ئامانجی ئەو هێرشانەی داعش. لەلایەکی دیکەو لە سوریا کورد بەشێوە بەرچاو باجی کێشەکانی سوریا دەدات. دەبینین لە ئێرانیش بەچی شێوەیەک مافەکانی کورد پێشێل دەکرێت. هاوکات ئێمە وەک حکومەتی سوید داوامان لە وڵاتی تورکیا کردووە کە بۆ سەر مێزی گفتووگۆ لەگەڵ پەکەکەدا بگەڕێتەوە و توندوتیژیەکانی بەرامبەر کورد ڕابگرێت.

پاشان هەریەکە لە یان بیۆرکلوند سەرۆکی پارتی لیبراڵەکان و یوناس خوێستێد سەرۆکی پارتی چەپ لە وتارەکانیاندا ئاماژەیان بەو تاوانە گەور و کارەساتە مەزنەی کە ڕژێمی بەعس ڕووبەڕووی کورد و بەتایبەت شاری هەڵەبجە کردەووە کرد.

هاوکات ئاماژەیان بەتێکوشانی کورد کرد کە لەڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا ڕۆڵی سەرەکی گرنگیان دژی داعش هەبووە. هاوکات تیشکیان خستە سەر ڕەوشی کورد لە باکوور، باشوور، ڕۆژهەڵات و ڕۆژائاوای کورد کە لە زۆربەی بکات بوونەتە ئامانجی توندوتیژی و مافەکانیان پێشێلکراوە. هەروەها پشتگیری خۆیان بۆ کورد و پرسی کوردستان دووپات کردەووە.

فیدراسیۆنی کۆمەڵە کوردستانییەکان لە سوید دوێنی واتە ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ١٦/٣ ساڵیادی کارەساتی کیمیابارانی هەڵەبجە لەشاری ستۆکهۆڵم و لە کڵێسایی ئادۆڵف فرێدریک

 (Adolf Fredriks kyrka) ڕێکخستبووە.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade ljud i menyn under Min lista