nyanlända flyktingar i färjan. Foto: TT
Foto:TT

یەکییەتیی ئەورووپا لەسەر گرێبەست لەگەڵ تورکیا کۆکە

یەکییەتی ئەورووپا بۆ چارەسەری قەیرانی پەنابەری هاوهەڵوێستن
2:18 min

هەموو وڵاتانی یەکییەتیی ئەورووپا لەسەر ئەوە کۆکن کە ڕێبازێکی هاوبەش سەبارەت بە پرسی پەنابەران لە گەڵ تورکیا پەیڕەو بکەن.

ئەمڕۆ هەینی دوا قۆناغی کۆبوونەوەکانی یەکییەتیی ئەورووپایە بۆ دیاریکردنی شێوازی دانووستان و گرێبەست لەگەڵ تورکیا تا چارەسە بۆ پرسی پەنابەریی و کۆچ بدۆزرێتەوە. 

بەپێی ئەو کۆبوونەوانەی لە برۆکسل بەردەوامن وڵاتانی یەکییەتیی ئەورووپا هەوڵی ئەوە دەدەن گرێبەستێک لەگەڵ توکیادا ئیمزا بکەن کە بەو پێیە تورکیا ئەو پەنابەرانە وەربگرێتەوە کە لە ڕێی تورکیاوە چوونەتە یۆنان.  

  • هەڵبەتە دانووستانەکان لەسەر پرسی پەنابەریی هەروا ئاسان نابن، بەڵام ئەوەی لەدەستمان بێت دەیکەین تا لەگەڵ تورکیا بگەینە ڕێککەوتنێک، سەرۆکی ئەڵمانیا ئانگێلا مێرکەڵ دەڵێت.

 جێی باسە چەندین بەرگر لەبەردەم ڕێککەوتنەکان لەگەڵ تورکیادا هەیە. بۆ نموونە قوبڕس لەسەر چەند خاڵێکی ئەو ڕێککەوتنانە ناڕازین بەهۆی ئەو ناکۆکییە درێژخایەنانەی کە لە نێوان قوبرس و تورکیادا لەسەر دابەشبوونی قوبڕس هەیانە.

یۆنانیش ڕازی نییە دوورگەکانی، وەک ئەوەی تورکیا وتوویەتی، پێش ئەوەی گرێبەستێک لەگەڵ تورکیا ببەسترێت لە پەنابەران پاک بکرێتەوە. لەبەرئەوەی تورکیا داوای کردووە کە ئەو هەشت هەزار پەنابەری کە ئێستا لە دوورگەکانی یۆنان نابێت لەگەڵ ئەو پەنابەرانەدا تێکەڵ بکرێن کە چاوەڕێ دەکرێت دوای گرێبەستەکە بگەنە یۆنان.

بەپێی ئەو ڕێککەوتنەی نێوان وڵاتانی یەکییەتیی ئەورووپا لەسەر پرسی پەنابەری، ئەو پەنابەرانەی کە لە تورکیادا دەمێننەوە و لەوێوە داوای مافی پەنابەری بۆ یەکێک لە وڵاتە ئەورووپییەکان دەکەن، لە تورکیا هەڵسەنگاندن بۆ دۆسییەی هەر یەکێک لەو پەنابەرانە بەجیا بکرێت و مەرجەکانی مافی پەنابەری لەبەرچاو بگیرێت.

هەروەها ئەو پەنابەرانەی دوای گرێبەستەکە دەگەنە یۆنان گەر مەرجەکانی پەنابەریی پڕ نەکەنەوە دەنێردرێنەوە تورکیا.   

سەرەکوەزیرانی سوید ستێفان لێۆڤێن کە لە کۆبوونەوەکانی برۆکسلدا ئامادەبووە و دەڵێت ئەمە یەکێک لە پرسە زەحمەتەکانە لە گرێبەستی یەکییەتیی ئەورووپا لەگەڵ تورکیا. بەتایبەت گواستنەوەی پەنابەران لە یۆنانەوە بۆ تورکیا کە پێویستی بە ئامادەگیی باش هەیە.

لەو پەیوەندەدا کۆمیسیۆنی یەکییەتیی ئەورووپا ئامادەیی خۆیان ڕاگەیاندووە کە لەماوەی چەند ڕۆژێکدا دەتوانن چەندەها حاکم، سەدەها کارمەندی ڕاپەڕینەر و پاسەوان بۆ پرۆسەی گواستنەی پەنابەران لە یۆنانەوە بۆ تورکیا تەرخان بکەن.

جێی ئاماژەیە چاوەڕی دەکرێت لە ماوەی ئەمڕۆدا دانووستانەکان لەنێوان یەکییەتیی ئەورووپا و تورکیادا بگاتە دەرئەنجامێک. سەرەکوەزیرانی سوید ستێفان لێۆڤێن دەڵێت، ئامانجمان ئەوەیە چارەسەرێک بۆ قەیرانی پەنابەریی بدۆزینەوە تا چیتر پەنابەران ڕێگەی مەترسیدار بۆ گەشتنە ئەورووپا نەگرنە بەر.  

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".