Bryssel
foto: Sveriges Radio

تیرۆریستەکەی بەلجیکا لە سوید ژیاوە

تیرۆریستەکە ناوی لە لیستەکەی سکای نیوزدایە
0:54 min

ئەو تیرۆریستە جەزائیرییەی ڕۆژی سێشەممەی رابوردوو بە دەستی پۆلیسی بەلجیکی لە برۆکسل کوژرا، لە سوید ژیاوە.

بەپێی بەڵگەکان لە سەرچاوەی هەواڵی (Sky News) ئەو پیاوە ناوی لە لیستی ئەو 22 هەزار کەسەدا هەیە کە سکای نیوز پێش چەند هەفتەیەک ئاشکرای کرد، ئەو لیستە ناوی ئەو کەسانی تێدایە کە ئەندامی بزووتنەوەی توندڕەوی ئیسلامی ناسراو بە داعش بوون و دواتر وازیان هێناوە.

بەپێی ئەو سەرچاوەیە ئەو تیرۆریستە بەهاری ساڵی 2014 سویدی جێهێشتووە بەرەو ئیسپانیا و لەوێوە بۆ ئەڵمانیا دواتر بۆ فەڕەنسا تا گەشتۆتە تورکیا، لەوێوە چووە بۆ باکوری سوریا لەو ناوچانەی لە ژێر دەسەڵاتی دەوڵەتی ئیسلامی داعشدان.   

بەپێی ئەو بەڵگەیەی لە دەستی سکای نیوزدایە ئەو تیرۆریستە ئەرکی ئەوەی پێ سپێردراوە کە خۆی بتەقێنێتەوە.

جێی ئاماژەیە ئەو پیاوە تا ئێستا لەسەر هەرێمی ستۆکهۆلم ناوی تۆمارە.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".