Foto: Cristophe Ena/TT
Foto: Cristophe Ena/TT

سوید بەنیازە چەک بۆ فەڕەنسا بنێرێت

چەپ: قوربانییەکانی چەکفرۆشی و جەنگ هەر خەڵکی سڤیلە
1:46 min

پەرلەمانی سوید دەنگ لەسەر پێشنیازەکەی حوکوومەت دەدەن کە ئاخۆ سوید چۆن هاوکاریی فەڕەنسا لە جەنگ دژ بە داعش، بکات.

بەپێی هەواڵەکانی تەلەفزیۆنی گشتیی سوید (SVT) ئەو پێشنیازە تایبەتە بە فرۆشتنی جۆرە چەکێک بە فەڕەنسا کە بریتییە لە بۆمبی نیشانپێک کە بە لێزەر کۆنترۆڵ دەکرێت.

ئەو جۆرە بۆمبە لە ئەمەریکا بەرهەمهێنراوە و لە خەزێنەکانی هێزی بەرگریی سویددا هەن. وەزیری هێزی بەرگریی سوید پێتەر هولتکڤیست لە پارتی سۆسالدیموکراتەکان لایەنگری پێشنیازەکەی حوکوومەتە بۆ فرۆشتنی ئەو بۆمبانە بە فەڕەنسا.

  • ئەو بۆمبانە ئەو کەرەستە جەنگییانەن کە فەڕەنسا خواستێکی زۆری لەسەر بووە و لە لیستی داواکارییەکانیاندا یەکەمن. ئێمەش لە هێزی بەرگری پێمان وایە کە لە جێی خۆیدایە ئەو بۆمبانە بە فەڕەنسا بفرۆشرێن، تا پێداویستییەکانیان لەو لایەنەوە پڕ بکەینەوە.

پێتەر هولتکڤیست هەروەها دەڵێت، پارەی ئەو بۆمبانە کە دەیفرۆشین بە فەڕەنسا هەر لەو بۆمبانەی پێ دەکڕینەوە و دەیخەینەوە خەزێنەکانمان.

جێی باسە چاوەڕێ دەکرێت هاوپەیمانیی بەرەی ڕاستیش دەنگ بەم پێشنیازەی حووکوومەت بدەن. بەڵام پارتی چەپ دەنگ نادەن. ستیگ هێنریکسۆن وتەبێژی پرسی سیاسەتی بەرگری لە پارتی چەپ دەڵێت، نابێت سوید چەک بەو وڵاتانە بفرۆشێت کە لە جەنگدان، لەبەرئەوەی لەسەدا 95  ی قوربانییەکانی هەموو ئەو بۆمبانەی کە لەجۆری نیشانپێکیشن، خەڵکی سڤیلن. بەو شێوەیە ئێمەش بەشدار دەبین لە زیادکردنی قوربانییەکانی جەنگ.   

 

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".