Photo: Thomas Winje Øijord / TT
Photo: Thomas Winje Øijord / TT

هێرشە ئەلەکترۆنییەکە وەستاوە

ئەو هێرشانە بەهۆی کێشەی داراییەوەیە
2:42 min

ئەو هێرشە ئەلەکترۆنییەی ئێوارەی ڕۆژی شەممەی ڕابوردوو ژمارەیەک لە ماڵپەڕی میدیا سویدییەکانی وەستاند، نەماوە.

پۆلیس دەڵێت ئەو هێرشانە بە تایبەت و ڕاستەوخۆ نەکرابوونە سەر ئەو ماڵپەرانە بەڵکە هێرشەکان لەسەر کۆمپانیاکانی گواستنەوەی هێڵەکانی ئینتەرنێت بووە.

وەزیری ناوخۆی سوید ئەندەرش ئیگێمان سەبارەت بەم هێرشانە دەڵێت ئەوانە هێرش بوون بۆ سەر بیرورای ئازاد، زۆرێک لەو جۆرە هێرشانە، دەکرێت بۆ ئامانجی یەکجار خراپتر بەکار بهێنرێت.

وەزیری ناوخۆ ئیگێمان دەڵێت زەحمەتە کۆمەڵگە لەو جۆرە هێرشانە کە لە دوونیای ئەلەکترۆنیدا پێیان دەوترێت (denail of service- Ddos) بپارێزرێت، واتا ئەو جۆرە هێرشانەی کە ئامانجیان ئەوەیە لە یەک کاتدا چەندین ماڵپەڕ پەک بخەن.

بەڵام دانیێل گۆلدباری ڕۆژنامەوان و پسپۆڕی بواری زانیاریی ئەلەکترۆنی دەڵێت ئەمە یەکەمجار نییە ئەو ماڵپەر و مێدیا گەورانە تووشی هێرشی لەو جۆرە دەبن، هەڵەکە ئەوەیە کە دەرسیان لە هێرشەکانی پێشوو وەرنەگرتووە.

ئەو هەروەها دەڵێت ناکرێت ئەو هێڕشانە بە هێڕش بۆ سەر بیروڕای ئازاد چاو لێبکرێت بەڵکە تەنها هێڕش بوون بۆسەر ئەو ماڵپەڕانە، لەبەرئەوەی چەندین سەکۆی ئینتەرنێتیی ئازادی دیکە هەیە وەک فەیسبووک و توویتەر کە لە کاتی هێڕشی لەو جۆرەدا دەکرێت بۆ بلاوکردنەوەی هەواڵ و زنیارییەکان بەکاربهێنرێن.

گٶڵدباری دەڵێت کێشەکە ئابوورییە، واتا ئەو ڕۆژنامانە داراییان بۆ پرسی خۆ پاراستن لە هێڕشی لەو جۆرە تەرخان نەکردووە. بە ڵام تائێستا روون نییە کە ئاخۆ لەکۆبوونەوەکانی ئەمڕۆی وەزیری ناوخۆ، وەزیری فەرهەنگ و نوێنەرانی مێدیاکان کە لەسەر ئەو پرسە کۆ دەبنەوە، دەوڵەت پشتگیریی دارایی بۆ خۆپاراستنی مێدیاکان لەو جۆرە هێڕشانە تەرخان دەکات یان نا.  

هەرچەندە هەندێک لە سەرچاوەکان دەڵێن ئەو هێڕشە ئەلەکترۆنییانە لە وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ئەورووپاوە هاتوون بەڵام وەزیری ناوخۆ ئەندەرش ئیگێمان و پۆلیسیش دەڵێن هەر لەبەرئەوەی سەرچاوەی ئەو هێڕشانە (server) لەو وڵاتانەوە بووە ناتوانین بڵێین وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ئەورووپا بەرپرسن.

جێی باسە کۆنتۆیەکی نەناسراو لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر بەرپرسێتی خۆی لەو هێڕشانە ڕاگەیاندووە و پۆلیسیش دەڵێن ئەوە تاکە بەڵگەیە کە بتوانین بۆ دۆزینەوەی سەرچاوەی ئەو هێڕشانە بەکاری بهێنین.

 

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".