En polis övervakar kön av ankommande flyktingar vid Hyllie station utanför Malmö.
Johan Nilsson/TT

پشتگیری لە تووندکردنەوەی یاسای پەنابەری دەکرێت

زۆرینە لەگەڵ تووندکردنەوەی یاسای پەنابەریدان
2:06 min

ژمارەیەکی زۆر لە هاوڵاتییانی سوید پشتگیریی خۆیان بۆ پێشنیازەکەی حووکوومەت سەبارەت بە تووندکردنەوەی یاسای پەنابەری، دەربریوە.    

 

لێکۆڵینەوەیەکی نوێی ئینستیتیوتی راپرسیی (Novus) کە لەسەر داوای تەلەفزیۆنی گشتیی (SVT) ئەنجامیان داوە، دەریخستووە کە لە سەدا 70 ی ئەو هاوڵاتییە سویدییانەی پرسیاریان لێکراوە، پشتگیریی لە تووندکردنەوەی سیاسەتی کۆچ و پەنابەری دەکەن.

بۆ ئەو ڕاپرسییە ئینستیتیوتی نۆڤوس کە لە ماوەی ڕۆژانی 16-17 مارس ئەنجامیان داوە، پرسیاریان لە 1000 کەس کردووە کە تەمەنیان لە نێوان 18-79 ساڵدا بووە.

لەسەدا 70 یان کە پشتگیریی لە پێشنیازەکەی حوکوومەت دەکەن دەڵێن لەبەر ئەوەیە کە چیتر سوید ناتوانێت بەشێوەیەکی گونجا و پێویست پەنابەران لەخۆ بگرێت، هەروەها ئەوەی کە ژمارەی زۆری پەنابەران سیستێمی خۆشگوزەرانی دەخاتە مەترسییەوە.

نزیکەی لەسەدا 22 ئەو کەسانەشی کە پێشنیازەکەی حوکوومەت بۆ تووندکردنەوەی یاسای کۆچ و پەنابەری ڕەت دەکەنەوە دەڵێن ئەرکی سەرشانمانە کە یارمەتی کۆچبەر بدەین و سوید دەبێت ببێتە نموونەی پاراستنی مافەکانی مرۆڤ.

جێی باسە لەو راپرسییەدا لایەنگرانی پارتی ناسراو بە دژەبیانی سڤارییەدیموکراتەرنا لە لایەنگرانی پارتەکانی دیکە زیاتر پشتگیری لەو پێشنیازانەی حوکوومەت دەکەن.

پیاو زیاتر لە ژنان و بەساڵاچووان لە لاوان زیاتر هاووپشتی تووندکردنەوەی یاسای پەنابەرین.    

جێی وەبیرهێنانەوەیە کە زۆرێک لە پارتە سیاسییەکانی وەک چەپ، سێنتەر و ئەندامانی پارتی ژینگە ڕەخنە لەو بڕیارەی حوکوومەتن دەگرن کە ژینگە خۆیان و مۆدێراتەکانیش لەبەرەی ئۆپۆزسیۆن هاووپشتین. 

ئەو یاسایانەشی کە حکوومەت پێشنیازی کردوون و بڕیارە لە کۆتایی مانگی مای کاری پێ بکرێت، بەکورتی بریتییە لەوەی کە مۆڵەتی مانەوەی هەمیشەیی نەدرێتە پەنابەر لەبری ئەوە مۆڵەتی کاتی بۆ 1-3 سال وەربگرن. هەروەها بواری هێنانی خێزان و کەسوکار سنووردار بکرێت، مەرجی دابینکردنی بژێویش تووند بکرێتەوە. ئەم یاسایانەش بۆ ماوەی سێ ساڵ کاری پێ بکرێت.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".