Christine Olsson/TT
Christine Olsson/TT

کرێچییەکان دەبێت نەتەوەکەیان دیاری بکەن

زۆرینەی دانیشتووانی ئەو ناوچەیە سویدین
1:05 min

لە فۆرمی داوای خانوو لە کۆمپانیای خانووبەکرێدانی (Curt Lundahl och co) لە ناوچەی باریخۆن (Bergsjön) دەبێت بنووسیت سەر بە چ نەتەوەیەکیت.

ئەو ناوچەیە واتا باریخۆن کە بەهۆی زۆریی ژمارەی دانیشتووانی سویدییەوە، بە شاخەسپی و شاخەسویدی ناسراوە، وادەکەت بزانیت کە ئەو کەسەی فۆرمی خانووەرگرتن پر دەکاتەوە سەر بە چ نەتەوەیەک بێت شانسی زیاترە.

جێی باسە ئەم زانیارییانە تەلەفزیۆنی گشتیی سوید (SVT) ئاشکرای کردووە، لە کاتێکدا راپۆرتوانی ئەو تەلەفزیۆنە خۆیان کردووە بە کرێچی و تەلەفۆنیان بۆ ئەو کۆمپانیایە کردووە، دەرکەوتووە کە پێشوازیکردن و وەڵامدانەوەی کارمەنداکەان بەپێی شێوازی قسەکردنی داواکار گۆڕاوە.

 واتا ئەو کەسەی بە سویدییەکی باش قسەی کردووە پێشوازیی گەرمی لێ کراوە و بەپێچەوانەوە بۆ ئەو کەسانەی سویدییەکەیان باش نەبووە.

جێ ئاماژەیە، ئەو کۆمپانیایە ئامادە نین لێدوان لەسەر ئەو زانیارییانە بۆ تەلەفزیۆنی سوید بدەن.

 

 

 

 

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".