Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på https://kundo.se/org/sverigesradio/

چوار سویدی لە برۆکسل بێسەروشوێنن

بڵاو کرایه‌وه‌ onsdag 23 mars 2016 kl 10.02
چەند سویدییەکی دانیشتووی برۆکسل بێسەروشوێنن
(1:58 min)
Bryssel
Foto: Nora Lorek/TT

لە ڕووداوە تیرۆریستییەکەی دوێنێی برۆکسلدا سێ سویدی بریندار بوون و چواریش تا ئێستا دیار نین.

 

 

کەسوکاری ئەو چوار سویدییە تا ئێستا نەیانتوانیوە پەیوەندییان پێوە بگرن و وەزارەتی دەرەوەی سوید ڕایانگەیاندووە کە تا ئێستا نازانن ئەو چوار سویدییە لە کوێن و چییان لێهاتوو، بەڵام هەندێک سەرچاوە پێی راگەیاندوون کە ئەو سێ کەسە لە شوێنی تەقینەوەکانەوە نزیک بوون.

لەهەمانکاتدا بەرپرسی مێدیا لە وەزارەتی دەرەوەی سوید ڤێرۆنیکا نوردلوند دەڵێت، پەیوەندیمان لەگەڵ کەسوکاری ئەو کەسانە هەیە کە تا ئێستا دیار نین، بیرمان نەچێت کە پەیوەندیی تەلەفۆنی زەحمەت بووە و ژمارەیەک لەو کەسانەی پێشتر هەواڵی کەسوکارییان نەزانیبوو دواتر کە هێڵی تەلەفۆن باشبووە پەیوەندییان پێوە گرتوون.  

جێی باسە یەکێک لە سێ بریندارەکە ژنێکە لە کۆمیسیۆنی ئەورووپا کار دەکات لە شوێنی تەقینەوەکەی میترۆی برۆکسل (Maelbeek) نزیک بووە. کەسوکاری ئەو ژنە کە ڕۆژنامەی (NSD) دواندوونی دەڵێن، ماوەی چەند مانگێک ئەو ژنە میترۆی بۆ هاتووچۆ بەکار نەهێناوە، بەڵام وادیارە ڕۆژی ڕووداوەکە چۆتە میترۆ، خوشکی ئەو بریندارە دەڵێت.  

نزیکەی شەش هەزار سویدی لە بەلجیکا دەژین و ژمارەیەکی زۆر کۆمپانیاش لەوێ هەن.

 هەر پەیوەند بەکارە تیرۆریستییەکەی دوێنێی برۆکسلەوە دوو گوومانلێکراو بە ئەنجامدانی کارە خۆکوژییەکەی نێو فڕۆکەخانەی برۆکسل ناسراونەتەوە کە دووبران پێشتر لای پۆلیسی بەلجیکی ناسراو بوون.

دادوەری گشتی لە کۆنفرانسێکی میدیاییدا ئەمڕۆ ڕایگەیاند ئەو دوو برایە خالید و ئیبراهیم ئەلباکراوی یەکێکیان ل فڕۆکەخانەی برۆکسل خۆی تەقاندۆتەوە و ئەوەی دیکە لە میترۆ.

وێنەی ئەو سێ کەسەی کە لە کامێرای چاودێری فڕۆکەخانەی برۆکسلدا دۆزراوەتەوە، یەکێکیان ناسراوەتەوە کە یەکێکە لە دوو براکە، دووەمیان تا ئێستا نەناسراوەتەوە و سێیەمیان تا ئێستا بێسەروشوێنە.            

ئەمڕۆش پۆلیسی بەلجیکا گومانلێکراوێکی دیکەی دەستگیر کرد.

تێبینی: فایلی دەنگیی ئەم هەواڵە بەڕێوەیە!

زانیاری زیاتر لەسەر ڕووداوەکەی دوێنێ لە لینکی هاوپێچی ئەم هەواڵە دەدۆزیتەوە!       


بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".