Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på https://kundo.se/org/sverigesradio/

دەزگا فریاگوزارییەکان بەرگەی کردەوەی تیرۆریستی ناگرن

بڵاو کرایه‌وه‌ onsdag 23 mars 2016 kl 11.06
ئامادەیی کردەوەی تیرۆریستی
(0:58 min)
Räddningstjänst
وێنە: Emil Langvad/TT

تەنها یەک لە چواری کارمەندانی فریاگوزاریی سوید باوەڕیان بە دەزگاکەی خۆیانە گەر بێت و سویدیش ڕوبەڕووی کردەوەی تیرۆریستی هاوشێوەی ئەوەی بروکسەل ببێتەوە، ئەمە بە پێی توێژینەوەیەکی نوێی زانستگەی ئیومێۆ.

بێباوەڕیی زیاتر لە ناو کارمەندانی پۆلیس دایە. توێژەری لێکۆڵینەوەکە ئانەلی هۆلگەرسۆن بە ڕۆژنامەی سڤێنسکا داگبلادەتی وت، توێژینەوەکە نیشان دەدات کە هەموو دەزگاکانی فریاگوزاری، وەکو پۆلیس، ئامبولانس و ئاگرکوژێنەوە پێیان وایە گەر کارەساتێک بقەومێت زانیاری و ئامرازی پێویستیان بە دەستەوە نییە.

بەرپرسی یەکێتی پۆلیسانی سوید لێنا نیتز بێباوەڕی پۆلیسەکانی بەلاوە سەیر نییە، چوونکە پێویستە کارمەندە پۆلیسەکان زیاد بکەن، ئەمە سەرەکییە و بەشێکی تری بێباوەڕییەکە پەیوەندی بە کەم زانیاریی وتەمرینەوە هەیە لە کاتی کارەساتدا.

 

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".