Två 13-åriga pojkar misstänks för att ha mördat en 65-årig man på hans gård förra sommaren
وێنە: Thomas Johansson/TT

بۆ دووەم جارە لە سویددا دوو مێردمنداڵ بانگهێشتی دادگا دەکرێن

ئەمڕۆ دادگای سەرەتایی (Tingsrätten) لە ڤاربەری، دوو کوری ١٣ ساڵانی بە هۆی کوشتنی کەسێک بانگهێشتی دادگا کرد.

ئەمە دۆخێکی نائاساییە چونکە کوڕەکان بە هۆی کەمیی تەمەنیان بە پێی یاسا ناتوانرێت حوکم بدرێن. بەڵام بە ڕای جێگری سەرپارێزەری گشتیی خارلۆت ئیۆستەرلوند، ئەگەرچی منداڵەکان حووکم نادرێن، گرنگە کە تاوانەکە ڕوون بکرێتەوە. ئەمە تاوانێکی قورسە و بۆ هاووڵاتیان و کەسوکاری قوربانییەکە گرنگە ڕووداوەکە ڕوون بێتەوە. ئایا کورەکان سزا دەدرێن یان نە، یان دەزگا کۆمەڵایەتییەکان چۆنیان مامەلە لەگەڵ دەکەن.

بە پێی وتەکانی خارلۆت  ئیۆستەرلوند، لە مێژووی سویددا تەنها یەک جاری تر کەسێکی منداڵ بانگهێشتی دادگا کراوە. ئەم جارەشیان بۆ ئەوەیە پرسی خەتا و ڕووداوەکە شی بکرێتەوە. چونکە کوڕەکان هەردووکیان دانیان بە ئامادەبوونیان لە شوێنی تاوانەکدا ناوە، بەڵام خەتاکە دەخەنە ئەستۆی ئەوی تریان.

جێی باسە کوڕەکان هاوینی پار دزییان لە ماڵێک کردبوو، هەندێک جگەرە، پارە و خشڵیان لەگەڵ خۆ هەڵگرتبوو کاتێک لەگەڵ خاوەن ماڵەکە ڕووبەڕوو بوونەوە. ئیتر دوای لێدانێکی زۆر پیاوە ٦٥ ساڵەکە بەر چەقۆ دراو گیانی لە دەست دا.   

 

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".