Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på https://kundo.se/org/sverigesradio/

حووکمی کوشتنی سەلمان روشدی ئاکادێمیای سویدی هێنایە دەنگ

بڵاو کرایه‌وه‌ torsdag 24 mars 2016 kl 12.50
سەلمان ڕوشدی
(1:29 min)
Author Salman Rushdie attends a promotional event of Midnight s Children in Mumbai, India, Tuesday, Jan. 29 , 2013. Rushdie is in India on a promotional tour for Deepa Mehta s Midnight s Children, based on his Booker Prize-winning novel of the same name. (AP Photo/Rajanish Kakade)
Salman Rushdie

٢٧ ساڵ دوای ئەو فەتوایەی بۆ کوشتنی نووسەری هیندیی سەلمان ڕوشدی دەرکرا، ئێستا ئاکادێمیای سوید بە دژی ئەو فەتوایە هەڵویست دەگرێ. ئەمڕۆ لە نامەیەکی کراوەدا بۆ رۆژنامەی داگەنس نیهێتەر، ئاکادێمیاکە دووریی لەو حووکمی کوشتنە گرت و پێی وایە ئەمە سوکایەتییە بە بیرو ڕای ئازاد.

جێی باسە ئەو کەسەی بتوانێت سەلمان ڕوشدی بکوژێت لە لایەن ڕژێمی ئێرانەوە بڕێک پارەی بۆ دیاریی کراوە، بەڵام ئەم بڕە پارەیە لەم ماوەیەدا بەرز کرایەوە. هەر بۆیە ئێستا ئاکادێمیای سوید بە دژی ئەم فەتوایە هەڵوێست دەگرێت. هەرچەندە ساڵی ١٩٨٩ کاتێک حووکمی کوشتنی سەلمان روشدی دەرکرا، ئاکادێمیای سوید بە هۆی سیاسییەوە هیچ هەڵوێستێکی نیشان نەدا. ئەو ساڵە چەند کەس بە هۆی ئەو بێ هەڵوێستیەوە ئاکادێمیاکەیان بە جێ هێشت. یەک لەوان شەرشتین ئێکمان بوو کە ئێستا پێشوازی لەم هەڵوێستە دەکات. ئێکمان دەڵیت دەمێکە بە لایەنی باش باسی ئەو ئاکداێمیایەم نەکردووە، بەڵام کاتی ئەوە هاتووە ئاشتیان لەگەڵ بکەم و زۆر گرنگە کە ئەمڕۆ بەو دەنگە بەهێزەوە خۆ نیشان دەدەن.

 

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".