دادگای ئەوروپا خەرجیی بۆ سوید داتاشی

0:51 min

کەسێکی ئێرانی کە لە دینی ئیسلام هەڵگەڕاوەتەوە و بووەتە مەسیحی، لە لەیەن دەزگای کۆچی سویدەوە باوەڕی پێ نەکراوە و بڕیاری دەرکردنی بۆ دەرچووە. بەڵام ئێستا دادگای ئەوروپا ئەم بڕیارەی گۆڕیوە و سوید دەبێ ٣١٠ هەزار کرۆن قەرەبوو بداتە ئەو کەسە و خەرجیی دادگایەکەشی بداتەوە.

مەجید پوور ئازەریش لەگەل خێزانەکەی دینیان لە ئیسلامەوە گۆڕیوە بۆ مەسیحییەت و تا ئێستا چەند وەڵامی ڕەدی دەزگای کۆچیان وەرگرتووە، بەڵام بەم هەواڵەی ئەمڕۆ  دڵخۆشن.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade ljud i menyn under Min lista