Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på https://kundo.se/org/sverigesradio/

کۆمۆنی یۆتێبۆری کۆنفەرانسی موسڵمانان ڕادەگرێت

بڵاو کرایه‌وه‌ torsdag 24 mars 2016 kl 16.30
کۆنفەرانسی یۆتێبۆری ڕادەگیرێت
(1:20 min)
کۆمۆنی یۆتێبۆری کۆنفەرانسی موسڵمانان ڕادەگرێت
Wêne: Adam Ihse/TT کۆمۆنی یۆتێبۆری کۆنفەرانسی موسڵمانان ڕادەگرێت

لە کۆتایی مانگی مارسدا قەرار بوو لە شاری یۆتیبۆری کۆنفەرانسێکی گەورەی موسڵمانان بەڕیوە بچێت، بەڵام ئێستا شارەوانی ئەو شارە، بەرنامەکە هەڵدەوەشێنێتەوە. چوونکە لە ناو بەشداربووانی کۆنفەرانسەکە کەسانێک هەن کە گومانی تاوانی تووندئاژۆییان لە سەرە.

کۆنفەرانسەکە پێنج ساڵە لە دوای یەک لە لایەن کۆمەڵەی موسڵمانە یەکگرتووەکانی سوید بەڕێوەدەچیت و مەبەستی سەرەکی کۆنفەرانسەکە بەهێزکردنی ناسنامەی لاوە موسڵمانەکانی سویدە. بەڵام تەنها یەک هەفتە پێش لە بەڕیوە چوونی کۆنفەرانسەکە، کۆمەلەکە لە بڕیاری وەستانی ئەو چالاکییە ئاگادر کراونەتەوە. ئەم بڕیارەی کۆمۆن بە هاوفکری پۆلیسی یۆتێبۆری و پۆلیسی ئاسایش دراوە و گومانی تاوانی تووندئاژۆیی لە ئارادایە. بەڵام سەرۆکی پۆلیسی ئاسایشی یۆتێبۆری، سوتێفان لیندڤال هیچ لە بارەی شک و گومانەکان نادوێ و دەڵیت ناتوانم بڕۆمە ناو وردەکارییەکان.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".