Fredrik Sandberg / TT
Foto: Fredrik Sandberg / TT.

یاسای دژە تیرۆر تووند دەکرێتەوە

3:22 min

لە یەکی مانگی داهاتوو، ئەپریلەوە یاسای دژەتیرۆر لە سویدا تووند دەکرێتەوە.

بەپێی ئەو نوێکارییە لە یاسای دژەتیرۆردا هەرکەسێک بەنیازی ئەنجامدانی کاری تیرۆریستی سەفەر بکات یاخود بۆ ئەو مەبەستە بەشداریی خولی فێرکاری بکات بە لادان لە یاسا چاوی لێ دەکرێت، واتا ئەو جۆرە کارانە نایاسایین.

پۆلیسی ئاسایشی سوید، سێپۆ بەوهیوایەیە ئەم یاسا نوێیە بەر بەو کەسانە بگرێت کە بەنیازن پەیوەندی بە گرووپە تیرۆریستییەکانەوە بکەن.

پۆلیسی ئاسایشی سوید، سێپۆ بەوهیوایەیە ئەم یاسا نوێیە بەر بەو کەسانە بگرێت کە بەنیاز بوون پەیوەندی بە گرووپە تیرۆریستییەکانەوە بکەن.

جێگری بەرپرسی سێپۆ یوان خۆ دەڵێت هیوادارین کە ئەو یاسایە بەر بەو گەشتانە بگرێت کە بەمەبەستی کاری تیرۆریستی ئەنجام دەدرێن.

  • بە پێی ئەو یاسا نوێیە گەر گومان بکرێت کەسێک بە نیازی سەفەرکردنە بۆ کاری تیرۆریستی بۆمان هەیە بەر بە سەفەری ئەو کەسە بگرین. بەڵام، یوان خۆ دەڵێت لە حاڵێ حازردا و بە پێی یاسا کۆنەکە تەنها بۆمان هەبووە گفتوگۆ لەگەڵ گومانلێکراواند ابکەین تا لەو جۆرە کارانە دوور بکەونەوە.  

بۆ ئەوەی بتوانرێت کەسێک بەپێی ئەو یاسا نوییەی تایبەت بە تیرۆر حوکم بدرێت دەبێت بەڵگە هەبێت کە ئەو کەسە بە ئامانجی کاری تییرۆریستی بەنیازی سەفەر بووە، چونکە بەپێی ئەو یاسایە سەفەرکردن بۆ پەیوەندیکردن بە گروپی تیرۆریستی دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام ناسراو بە داعش تاوان نییە بەڵکە دەبێت بەڵگە هەبێت کە بۆ کاری تیرۆریستی دەچن، ئەمەش بۆخۆی جۆرێک لە بەربەستە، بەڵام هەڵبەتە هەڵسەنگاندنی ئەوەی کە چ جۆرە چالاکییەک کاری تیرۆریستییە دەکەوێتە سەر ئەو دۆزەی دێتە بەردەستمان. جێگری بەرپرسی سێپۆ یوان خۆ دەڵێت.

لەلایەکی دیکەوە بەرپرسی دادوەری گشتی تایبەت بە دۆزی ئاسایش، ئەگنێتا هیلدنگ کڤانسترۆم دەڵێت، لە حاڵی حازردا زەحمەتە بزانرێت کە ئەو یاسا نوێیە چۆن کاری پێ دەکرێت بەڵام بەو هیوایەیە ئەو یاسایە چاوترسێنی ئەو کەسانە بکات کە بەنیازی کاری تیرۆریستین، ئەمە ئاگادارکردنەوەیە کە کاری لەو جۆرە نایاسایە.  

لە بەرامبەر ئەم دەنگە پۆزەتیڤانەدا دەنگێکی ڕەخنەگر توماس ئۆلسۆنە پاریزەر و کەسێکی بە ئەزموون لە دۆزی کاری تیرۆریستیدا دەڵێت ئەم یاسا نوێیە پێناچێت کاریگەریی ئەوتۆی هەبێت و چاوترسێن بێت، ئەو دەڵێت ئەم یاسایە وەک ئەوە وایە بە بانکبڕێک بڵێیت یاسا ڕێت پێ نادات بە ئوتومبێل بچێت بۆ ئەو بانکەی بەنیازیت تاڵانی بکەیت. ئاخر کەسێک کە لەسەر ئەو باوەڕە بێت کاری تیرۆریستی ئەنجام بدات قەدەگەکردنی سەفەرکردن رێی ئەنجامدانی تاوانەکەی لێ ناگرێت،ئۆلسۆن دەڵێت.

جێی باسە بەپێی ئاماری پۆلیسی ئاسایش، سێپۆ لەماوەی ئەم چەند ساڵەی دواییدا نزیکەی 300 کەس لە سویدەوە پەیوەندییان بەو گرووپە تیرۆریستیانەوە کردووە کە لەسەر پەیڕەوەی ئەلقاعیدە دەڕۆن، بەتایبەت لە سوریا و عێراق.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade ljud i menyn under Min lista