Foto: Fredrik Sandberg /TT
وێنە: FREDRIK SANDBERG / TT

پارە نییەو پۆلیسی زیاتر دادەمەزرێنن

پێویستە ٣٣٠٠ پۆلیس دابمەزرێنن
1:06 min

کەمیی پۆلیس لە سویددا بەرێوەبەرایەتی گشتیی پۆلیسی ناچار کردووە کە سەرەڕایی نەبوونی بوودجەی پێویست فەرمانبەری زیاتر دابمەزێنرێت.

دان ئەلیاسۆن بەڕێوەبەری گشتیی پۆلیسی سوید لە وتووێژێکدا لەگەڵ بەشی هەواڵەکانی ڕادیۆی سوید ئێكۆت دا بە بەڕێوەبەرایەتییەکانی پۆلیسی ڕاگەیاندووە کە دەتوانن پۆلیسی زیاتر دابمەزرێنن.

 بۆ بەئەنجامگەیاندنی ئەم هەنگاوە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پۆلیسی سوید جگە لە بوجەی سێ ساڵی داهاتوویان پێویستی بەچوار ملیارد کرۆنی زیاتر دەبێت. پۆلیس تیشکی خستۆتە سەر ئەوەش کە لەگەڵ زیادبوونی ڕێژەی کۆچبەران و زیادبوونی هەڕەشەی تیرۆر لەسەر سوید خەرجییەکانیان زۆر زیادی کردووە.

لەو ڕوانگەیەشەوە ئەمڕۆ بۆ جێبەجێکردنی ئەرکەکەیان پێویستە ٢٠٠٠ پۆلیسی ئاسایی و ١٣٠٠ پۆلیسی سڤیلە، واتا ئەو پۆلیسانەی بەبەرگری مەدەنی و ئوتومبێلی مەدەنییەوە کار دەکەن.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".