Foto: TT
وێنە: Fredrik Sandberg/TT

سەندیکاکانی کرێکاران و ڕێکخراوی خاوەنکاران ڕێک نەکەوتن

سەندیکایی کرێکاران: ئاستی بەرزکردنەوەی مووچەکەیان زۆر کەمە
1:32 min

ڕێکخراوی خاوەنکارانی بواری پیشەسازی سەبارەت بە بەرزکردنەوەی مووچەی کارمەندان پێشنیازێکیان بەردەس پێنج سەندیکای کرێکاران خستووە، بەڵام سەندیکاکانی کرێکاران ئەو پێشنیازەیان رەتکردۆتەوە.

سەندیکاکانی کرێکاران ڕایانگەیاندووە کە ئەو پێشنیازەی ڕێکخراوی خاوەنکاران بۆ بەرزکردنەوەی مووچە پێیانداون زۆر نزمەوە و لەبەر ئەوە ئاماددە نین لەئێستادا هیچ ڕێککەوتنێک لەگەڵ ڕێکخراوی خاوەنکاراندا واژوو بکەن.

سەندیکاکانی کرێکاران لەم پێنج سەندیکایە پێکدێن (GS, IF Metall, Livs, Sveriges Ingenjörer, Unionen ).

ئەم سەندیکایانە مەرجی زیادکردنی مووچەی کرێکارانیان بەکۆی لە % ٢،٨ لەساڵیکدا هەیە، لەبەرامبەردا ڕێکخراوی خاوەنکاران زیادکردنی مووچەکەیان بەکۆی % ١،٦٥ لەساڵێکدا پێشنیاز کردووە. هاوکات ڕێکخراوی خاوەنکاران ئەوەشی پێشنیاز کردووە کە دەکرێت لە مەودای دوو ساڵدا مووچەی کرێکاران بەکۆی لە % ٣،٥ زیاد بکەن ئەگەر سەندیکاکانی کرێکاران لەم حاڵەتەدا کە بواری پیشەسازی دەگرێتەوە ڕەزامەندیان لەسەر هەبێت، بەڵام ئەو پێنج سەندیکای کارێکارانەی ناومانهێنان ئەو پێشنیازەش ڕەت دەکەنەوە و هەتاوەکو ئێستا پێک نەهاتوون، بەڵام دانووستانەکان بەردەوامە.  

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".