Foto: TT
وێنە: Lars Pehrson/SvD/TT

کڕێی خانوو ئەم ساڵ زۆر بەرز ناکرێتەوە

کرێی خانوو تەنها لە % ٠،٧ هەڵدەکشێ
1:17 min

ئەمساڵ بەراوەرد بەساڵانی پێشوو کرێی خانوو زۆر بەرز ناکرێتەوەوە و ئەمەش هەواڵێکی دەڵخۆشەکەرە بۆ ئەو کەسانەی کرێچین.

بەپێێ ڕێکخراوی (Fastighetsägarna) واتە خاوەن خانووەکان کە لەبواری بەکرێدان و بەکرێگرتنی خانوودا کار دەکەن ڕایانگەیاندووە ئەمە یەکەم جارە کە لەماوەیەکی دوورودرێژدا کرێی خانوو بەم ئاستە کەمە بەرز بکرێتەوە و ئەمەش بۆ کرێچییەکان هەواڵی باشە.

بەپێی هەمان ڕکخراو ئەمساڵ کرێی خانوو تەنها لە % ٠،٧ بۆ % ٠،٨ پێدەچێت هەڵبکشێت. لەبەرامبەردا ساڵانی پێشوو کرێی خانوو لە % ١ بۆ لە % ٢ ساڵانە زیادی دەکرد. ئەمەش بەراورد بەڕێژەکەی ئەم ساڵ دوو هێندە بووە.

ئەمڕۆ لەسویددا ١،٤ ملیۆن ئەپارتمان و خانووی کرێ بوونیان هەیە. لەم ڕێژەیەش ٨٥٠٠٠٠ ئەپارتمان کرێکانیان یەکلا بووەتەوە کە ئەمساڵ ڕێژەکەی چەند بەرز دەکرێتەوە و مانگانە چەندە. لەبەرامبەردا ئەو ڕێژەش کە ماوە، لە ئێستادا دانوستانیان لەسەر دیاریکردنی ئاستی کرێ و زیادکردنی کرێ دەکرێت.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".