Foto:TT
وێنە: JESSICA GOW / TT

شارەوانییەکان بەساڵاچووان پشتگوێ دەخەن

2:14 min

شارەوانییەکان ئەو بڕیارانەی خۆیان تایبەت بەدابینکردنی جێگەی بۆ بەساڵاچووان دەریانکردووە بەئەنجام ناگەیەنن.

بەپێی دەزگایی چاودێری نەخۆشەوانی و خزمەتگوزاریی (Inspektionen för vård och omsorg) لە نێوان ساڵانی ٢٠١٣ بۆ ٢٠١٥ ڕێژەی ئەو بڕیارانەی کە بۆ دابینکردنی جێگەی هەمیشەی لەخانەی بەساڵاچوواندا شارەوانیەکان دەریانکردووە بەڵام بەئەنجامیان نەگەیاندووە لە % ٤٢ زیادیکردووە. 

هاوکات دەزگاکە ئەو گومانانەی لەلادرووست بووە کەشارەوانییەکان نایانەوێت ناویان لە ئاماردا سەبارەت بەدابینکردنی جێگە بۆ بەساڵاچووان تۆماربکرێت خۆیان لەو تۆمارکارییە دوور دەرگرن.  ئەوەش لەڕێگەی ئەوەی کە شارەوانییەکان بەساڵاچووان ڕازیدەکەن کە زیاتر لەماڵەکانی خۆیاندا خزمەت وەربگرن و خزمەت بکرێن لەجێگەی ئەوەی کە داخوازینامە بۆ شارەوانییەکان سەبارەت بەدابینکردنی جێگە لەخانەی بەساڵاچوواندا بنێرن.

 دەزگایی چاودێری نەخۆشەوانی و خزمەتگوزاریی ڕوونیکردۆتەوە کە جێگەی دڵگرانییە بەساڵچووان ناچاردەکرێت بەو شێوە ژیان بەرنەسەر و ئەمەشیان وەک کێشەیەکی گەورەو کە بەردەوام لەگەشەساندندایە لەقەڵەمداوە.

  هاوکات دەزگاکە تیشكی خستۆتەسەر مەترسی ئەم کارەی شارەوانییەکان. بۆ نمونە ئەو بەساڵاچووانەی دووچاری نەخۆشی پیرزەینی (demens) بوون دەرئەنجامی خراپی لێبکەوێتەوە. ئەو کەسانەی دووچاری نەخۆشی پیرزەینی بوون لەزۆربەی حاڵەتدا بەئاگانین لەو کارانەی ئەنجامی دەدەن. بۆ نمونە شەوانە درەنگ لەماڵەکانی خۆیان بچنە دەرەوەو نەزانن بگەڕێنەوە ماڵەوە. تەباخ یان گازی ماڵەوە بۆ خواردن دروستکردن دابگیرسێنن بەڵام لەبیریکەن بیکوژێننەوە.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade ljud i menyn under Min lista