Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på https://kundo.se/org/sverigesradio/
Foto: TT
ئابووری

سەرۆکی سوید بانک پۆستەکەی پێنادرێتەوە

خاوەن پشکەکان پشتگیری لە سوندستروێم ناکەن
1:39 min

لیژنەی ئاماددەکاری هەڵبژاردن بڕیاریدا کە جارێکی دیکە ئاندێرش سوندستروێم وەک سەرۆکی سوید بانک هەڵنەبژێردرێتەوە.

لەبەیاننامەیەکدا لیژنەی ئاماددەکاری هەڵبژاردنی سوید بانک ئاماژەی بەوەکردووە کە سەرۆکی ئێستایی سوید بانک ئاندێرش سوندستروێم پشتگیری تەواوی خاوەن پەشک یان ئاکسییەکانی نییەو لەو ڕوانگەیشەوە لەکۆبوونەوەی ساڵانەدا جارێکی دیکە مافی هەڵبژاردنەوەی بۆ وەرگرتنەوەی پۆستی سەرۆک بانک نابێت.

جێگەی باسە لیژنەی ئاماددەکاری هەڵبژاردن لارش ئیدەرمارک کە ئێستا جێگری سەرۆکی سوید بانکە وەک بژاردەیەک بۆ پۆستی سەرۆکی دەستنیشان کردووە. هاوکات کۆبوونەوەی ساڵانەی کۆپانیاکان و بانکی سوید ڕێکەوتی ٥-٤-٢٠١٦ ئەنجامدەدرێت و ئەوکات یەکلا دەبێتەوە کێ ئەو پۆستەی پێدەردێت.

لەسەرتایی ئەمساڵەوە دەزگایی چاودێری دارایی کەحکوومییە دەستی بەلێکۆڵینەوە لەسەر بانکی یان سوید بانک دەستپێکردووە.

  لەسەروو داوی ئەو لێکۆڵینەوانەدا ئاشکرا بووە کە سەرۆکی پێشووی سوید بانک میکایل ۆڵف و بەڕیوەبەری بەشی ئابووری سوید بانک یۆران برۆنەر و بەرپرسی کۆمپانیاییاکانی سوید بانک مانگنووس گانگنەر گیبەر لە بازرگانیکردن بەخابووبەرەوە بەشێوەیەکی نایاسایی تێوەگلابوون و لەسەر ئەوە کارەشیان لەپۆستەکانیان دوورخرانەوە.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".