Foto: TT

بانکی مۆن و لوێڤێن لەسەر پرسی کۆچبەران کۆدەبنەوە

ڕەخنەی توند لە ڕێککەوتنامەکەی ئەوروپاو تورکیا دەگیرێت
2:23 min

سکرتێری گشتی نەتەوەتەیەکگترووەکان بانکی مۆن ئەمڕۆ دەگاتە ستۆکهۆڵم و لەلایەن سەرۆک وەزیرانی سوید ستێفان لوێڤێنەوە پێشوازی لێدەکرێت.

بڕیارە ئەمڕۆ هەریەکە لە بانکی مۆن و ستێفان لوێڤێن لە بینایی حکومەت (Rosenbad) کۆببنەوە. ناوەرۆکی کۆبوونەوەکەیان تایبەت دەبێت بەر پرسی کۆچ و کۆجبەران و ڕێککەوتنی نێوان یەکێتی ئەوروپا لەسەر هەمان پرس لەگەڵ وڵاتی تورکیا.

بانکی مۆن ڕاستەوخۆی لە پاش کۆنفرانسێک کە کۆمیساریای باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەنابەران (UNHCR) لەجنێف سەبارەت بەپرسی کۆچبەران ڕێکیخستبوو بۆ سوید دێت.

جێگەی باسە کە کۆمیساریای باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەنابەران بەتووندی ڕەخنەی لە ڕێککەوتنامەکەی نێوان یەکێتی ئەوروپاو تورکیا گرتووە و کاردانەوەشی هەبووە کە لەوەپێکدێت لەئێستابەدواو کۆمەکی دارایی بۆ یەکێتیی ئەوروپا لەو ناوەندانەی کۆچبەران لە دوورگانەی وڵاتی یۆنان پێشکەشی دەکرد دەبڕێت.

 هاوکات (UNHCR) ڕوونیکردۆتەوە کە ئەم هەنگاوەیی یەکێتیی ئەوروپا دژی هەموو بنەماو یاساکانی مانەوەیە، لەبەر ئەوەی ئەو کۆچبەرانەی کە لەو ناوەندانە لەدوورگەکاندا وەردەگیرێن لەکرداردا وەک دەستبەسەرێکیان لێدێت.

 لەم ڕوانگەیەشەوە سەرۆک وەزیرانی سوید کە لەسەرتاوە یەکێک بووە لە دەستپێشخەرەکانی ڕێککەوتنامەکەی یەکێتیی ئەوروپا لەگەڵ تورکیا و هەرلەسەرتاشەوە خواستی ئەوەی هەبووە کە کۆمیساریای باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەنابەران بەشێک بن لە دابینکردنی کۆمەکی ئابووری بۆ جێبەجێکردنی ڕێککەوتنامەکە.

 ئەم سەردانەی باکی مۆن هەلێکی باشە بۆ سەرۆک وەزیرانی سوید ستێفان لوێڤێن کە ڕوونکردنەوەی خۆی بە سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتووکان لەبارەی ڕێککەنامەکەوە بگەیەنێت.

هاوکات لوێڤێن دەیەوێت ئەو زانیاریانە سەبارەت بە ڕێککەتنامەی ئاشتی سوریا لەلایەن بانکی مۆنەوە پێبگارت کە لە چێ قۆناغێکدایە.

 لەبەرامبەردا بانکی مۆن دەیەوێت دیدی وڵاتی سوید لەڕوانگەی توندووتیژی سێکسی لەجیهاندا وەربگرێت کە وەزیری دەرەوەی سوید مارگۆت ڤاڵستروێن لەو ڕووەوە پێشووتر ئەرکێکی نەتەوەیەکگرتووەکان ڕادەپەڕاندووە.

جێگەی باسە کە ئەم ساڵ ١٠ ساڵە بانکی مۆن  پۆستی سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکانی بەڕێوەبەردووەو دواین ساڵیشە کە ئەم پۆستە بەڕێوە دەبات.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".