Foto: TT

ماوەی دراوە کۆنەکان بەمزووانە بەسەردەچێ

0:57 min

سێ مانگی دیکە دراوە کاغەزە کۆنان بەسەردەچێ و دراوە نوێکان لەسویددا جێگەیان دەگرنەوە.

لەڕێکەوتی ١-٧-٢٠١٦ وە دراوە کۆنە کاغەزەکان وەک جۆرە دراوی ٢٠، ٥٠ و ١٠٠٠ کرۆنی کاتیان بەسەر دەچێ و لە بازڕدا کاریان پێناکرێ و مامەڵی خەجیان پێوەناکرێ و دراوە نوێیە کاغەز کان جێگەیان دەگرنەوە.

 بەپێی بانکی سەراسەری سوید (Riksbanken)  ئەمڕۆ لە سویددا ٦٧ ملیۆن جۆری دراوی کۆنە هەیە کە پێویستە بگەڕێتەوە.  بەهاکەی ڕێژەی ئەو جۆرە دراوانەش  ٣،٦ ملیارد کرۆنە.

هاوکات بۆ ئەوەی هاوڵاتیان بتوانن بەتەواوی درەفەتیان هەبێت دراوە کۆنەکانیان لەلانە بانکەکانەوە بۆ بگۆڕدرێت دوو مانگی دیکە کاتی گۆڕینەوەی دراوە کۆنەکان بۆ نوێکان درێژ دەکرێتەوە.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade ljud i menyn under Min lista