Foto: Jonas Ekströmmer/TT
ئولا ئەندەرشۆن، وتەبێژی پرسی ئابووری لە پارتی چەپ

حوکوومەت: باجی بانک و کۆمپانیاکانی بیمە زیاد دەکەین

1:40 min

حوکوومەت و پارتی چەپ داوایان کردووە لە ساڵی داهاتووەوە بڕی باج لەسەر بانک و کۆمپانیاکانی بیمە بۆ نموونە (Trygg Hansa) زیاد بکرێت.

وتەبێژی پرسی ئابووری لە پارتی چەپ ئوللا ئەندەرشۆن دەڵێت ئامانج لە بەرزکردنەوەی باجی ئەو لایەنانە بۆ دابینکردنی داراییە بۆ خزمەتگوزارییەکانی کەرتی گشتی و بەهێزکردنی سیستێمی خۆشگووزەرانییە.

ئەندەرشۆن هەروەها ئاماژە بەوە دەکات کە باجی کەرتی ئابووری وەک بانکەکان کەمە بۆیە دەبێت زیاد بکرێت. هەر لەو وتارەدا کە لە ڕۆژنامەی (Aftonbladet) بڵاو بۆتەوە کە ئەم پێشنیازەی حوکوومەت و پارتی چەپ لەکاتی راگەیاندنی بوودجەی پاییزی داهاتوو پێشکەش دەکرێت.    

چاوەڕی دەکرێت ئەم پێشنیازە لەلایەن پارتی چەپ و هەردوو پارتی حوکومڕان سۆسیالدیموکرات و ژینگە دەنگی پێ بدرێت.

جێی ئاماژەیە هەر وتەبێژی پرسی ئابووری لە پارتی چەپ دەڵێت ئەم پێشنیازە نوێیە و تا ئێستا وێنەی نەبووە. ئەو بڕە باجەشی کە لەسەر بانک و کۆمپانیاکانی بیمە زیاد دەکرێت دەگاتە نزیکەی ملیاردونیوێک کرۆن، ئەمە بەراورد بە قازانجی ساڵانەی ئەو دوو لایەنە پارەیەکی کەمە، بۆنموونە پێرار ساڵی 2014 قازانجی کەرتی ئابووری 120 ملیارد کرۆن بووە.

کورتەی ئەو پێشنیازە لەزاری حکوومەتەوە ئەوەیە کە دەیانەوێت جیاوازیی نێوان قەرز و سەرمایەی بانکەکان سەنگ بێت تا بتوانن بەرگەی قەیرانی ئابووری بگرن، هەروەها ئەوەی کە حوکوومەت دەیەوێت بانکەکان سەرمایەیان لە پارەی بەقەرزدراویان زیاتر بێت.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade ljud i menyn under Min lista