Foto: TT
وێنە: Thanassis Stavrakis

"منداڵان دەبنە ئامانجی قاچاخچییەکان"

2:33 min

ڕەخنەی تووند ڕووبەڕی وڵاتانی ئەوروپا و ئەمەریکا دەکرێتەوە.

چەندین ڕێکخراوی مرۆڤدۆست ڕەخنەی توند ڕووبەڕووی وڵاتانی یەکێتی ئەوروپاو ئەمەریکا سەبارەت بەپێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ و لەڕوانگەی کۆچبەرانەوە دەکەن. هەریەکە لە ڕێکخراوەکانی منداڵپارێز (Rädda Barnen) ڕێکخراوی ئۆکسفام (Oxfam) کە کار بۆ نەهێشتنی هەژاری لە ٩٠ وڵاتی جیهاندا دەکەن و  ئەنجوومەنی کۆچبەرانی نەرویجی (Norska flyktingrådet) لە بەیاننامەیەکدا نیگەرانی خۆیان سەبارەت بەدەرئەنجامی کۆبوونەوەکەی لووتکەی نەتەوەیەکگرتووەکان کە دوێنێ ئەنجامدرا بڵاوکردووە.

 ئەو سێ ڕێکخراوە ئاماژەیان بەوە کردووە کە لەڕوویی هاوکاری کردنی کۆچبەرانەوە هیچ بڕیارێک کە بەکردار جێبەجێ بکرێت نەدراوە.   جێگەی باسە کە ٥٠٠ هەزار کۆچبەری سوری کە زۆربەیان بریندارن و بەشێکێ زۆریان لە منداڵن پیکدێن پێویستیان بە هاوکاریکردنە بۆ ئەوەی وڵاتانی تورکیا، لوبنان و ئەردەن  بەجێ بێڵن هاتاوەکو لەدۆخێکی باشتردا ژیان بەردەنە سەر و ببپارێزرین کەچی ئەو جێگە دابینکرداوەی وڵاتانی ڕۆژائاوا ببڕیار بووە  بۆ ئەو کۆچبنەرانەی زیادبکەن لە ١٧٨٠٠٠ جێگەو تەنها بۆ ١٨٥٠٠٠ جێگە زیادراوە. واتە تەنها ٧٠٠٠ جێگەی پاراستیان بۆ ئەو ڕێژە کۆچبەرە زیاد کردووە.

لەم ڕوانگەیەشەوە هەرسێ ڕێکخراوە بەتوندی حوکمەتەکانی وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا ڕەخنەباران دەکەن بەوەی کە جێگەی سەرسوڕمانە لەبەر ئەوەی ئەو وڵاتانە لەڕوانگەی ڕەوشتی ڕابەرایەتی و پەیڕوکردنی سیاسەتەوە کومووکڕیان ئێجگار زۆرە.

 هاوکات تیشکیان خستۆتە سەر ئەوەش کە ئەو وڵاتانەی بەشداربوون لە کۆبوونەوەکەی دوێنێدا خەم ساردی خۆیان سەبارەت بەڕوشی ئێستایی کۆچبەران نیشانداوە و تەنانەت وڵاتی واش هەبووە کە ئاماددە نییە بەهیچ شێوەیەک کۆمەکی کۆچبەران بکەن.  لە درێژەی  بەیاننامەکەیاندا ڕێکخراوەکان باسیان لەدەرئەنجامی خەمساردی وڵاتان کردۆتەوە کە منداڵانی کۆچەربەر دەبنە قوربانی ئەو خەمساردوو گوێ پێنەدانە.  بەتایبەت منداڵان دەبنە ئامانجی ئاچاخجیان و بازرگانیان پێوە دەکرێت ئەگەر بێت و لەکاتی پێویستدا بەدامیانەوە نەچن و هاکاریان نەکرێت. هاوکات کۆمیساریای باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەنابەران (UNHCR) ڕایگەیاندووە کە دەبێت وڵاتان بەرپسیارێتی زیاتر نیشان بدەن، هەرچەندە دۆخەکە لەوەختێکی ئاڵۆزدا سەری هەڵداوە.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade ljud i menyn under Min lista