Foto: TT.
Foto: TT.

چەند سویدییەک لەتورکیا دەستگیرکران

1:20 min

چوار پیاو کە بەڕێگەوە بوون بۆ نێو خاکی سوریا لە تورکیا دەستگیرکراون. ئەمە بەپێی بەشی هەواڵەکانی تەلەفیزیۆنی سوید.

هەر بەپێی زانیارییەکانی بەشی هەواڵەکانی تەلەفیزیۆنی سوید ئەو پیاوانە سیانیان هاوڵاتینامەی سویدییان هەیە و یەکێکیان تەنها مافی مانەوەیان هەیە و هەر چواریان ویسوویانە پەیوەندی بە ڕێکخراوی تیرۆریستی داعشەوە بکەن.

هاوکات ئاماژەی بەوە کراوە لەسەرتایی مانگی سێ وە لەتورکیا دەستگیر کراون.

جێگەی باسە وەزارەتی دەرەوەی سوید دانبەوەدا نانێت کە ئەو پیاوانە پەیوەندیان بەوڵاتی سوریاوە هەبیت. هاوکات بەشی هەواڵەکانی تەلەفیزیۆنی سوید ڕایگەیاندووە کەئەندامی خێزانی یەکێک لەو کەسانە چووەتە تورکیا بۆ ئەوەی رێگری لە یەکێک لەو کەسانە بکات کە ئەندامی خێزانەکەیەتی و ئێستا لەتورکیا دەستگیر کراوە.

 هەتاوەکو ١-٣-٢٠١٦ نزیکەی ٣٠٠ کەس لەسویدەوە بۆ شەڕکردن چوونەتە وڵاتانی سوریا و عێراق. هاوکات ١٣٥ کەسیان بۆ سوید گەڕاونەتەوە و ٤٤ کەسیشیان کوژراون.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade ljud i menyn under Min lista