Alexander Bengtsson
Foto: Gomorron Sverige/SVT

سیاسەتمەدارێکی سوید پێدەچی بە مردوویی دۆزرابێتەوە

1:49 min

پۆلیسی هەرێمی ڕۆژهەڵات ڕایگەیاندووە کە پێدەچێت ئەو کەسەی بەمردوویی لەئۆتۆبیلێکی سووتاودا دۆزراوەتەوە سیاسەتمەداری پارتی مۆدێراتەکانی شاری ئوپساڵە ئەلیکساندەر بێنگسسۆن بێت.

بە وتەی پۆلیسی هەرێمی ڕۆژهەڵات کە بە ناوەندی ئوپسالای هەواڵەکانی تەلەفیزیۆنی سویدی ڕاگەیاندووە هەتاوەکو ئێستا گومانی گیانلەدەستدانەکە نەزانراوە، بەڵام ئەو ئۆتۆمبیلەی کە پێشووتر ئەلیکساندەر بێنگسسۆن تێیدا دەرکەوتووە و پۆلیس ئاماژەی پێکردووە کە ئەو ئۆتۆمبیلە بەسووتاو هەفتەیەک بەر لە ئێستا دۆزراوتەوە و لەکاتی ڕووداوەکەشدا و بێنگتسۆن لە ئۆمۆبیلەدا بووە. لەو ڕوانگەیەشەوە پۆلیس جەختی لەسەر ئەوە کردۆتەوە کە ئەگەری زۆری هەیە ئەو تەرمەی بەسوتاوی دۆزراوەتەوە سیاسەتمەدارەکەی پارتی مۆدێراتەکان بێت.

بەڵام هەتاوەکو ئێستا بەفەرمی ناسنامەی کەسە مردووەکە ڕانەگەیندراوە.هەفتەیەک بەر لەئێستا لە ماڵەکەی خۆیدا بەچەقۆ هێرشکرایە سەر ئەلیکساندەر بێنگسسۆن و بریندارکراوە. هەفتەیەکیش بەر لەئێستا بێنگتسسۆن بەشداری بەرنامەی بەیانیانی تەلەفیزیۆنی سویدی کردوو لەوێ دانی بەوەدا نا کە هەتاوەکو ئەو کات زیاتر لە ٥٠ سکاڵەی لەسەر هەڕەشەکردن لێی لەلای پۆلیس تۆمارکردووە. 

بێنگتسۆن یەکێک بووە لەو سیاسەتمەدارانی پارتی مۆدێرات کە لەشاری ئپسالە بەڕوونی دژایەتی راسیزم و ئەو کەسانەی دژیاتەیکردنی هۆمۆسێسکوێل یان هاوڕەگەزبازی دەکرد.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade ljud i menyn under Min lista