Foto: TT
Foto: TT وێنە: Frida Winter/TT

هەڕەشەی تەقینەوە لە فرۆکەخانەی لاندڤێتەر دەکرێت

1:09 min

سەر لەبەیانی ئەمڕۆ فرۆکەخانەی لاندڤێتەر هەڕەشەی تەقاندنەوەی لێکراوەو لە ئێستادا پۆلیس سەرقاڵی پشکنینی شتێکی گوماناوییە کە لەهۆڵێکی فرۆکەخانەکەدایە.

جێگەی باسە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ فرۆکەخانەکە پەیامێکی هەڕەشەئامێزیان پێگەشتووەو لەپاش ئەوە پۆلیس دەستی پشکنین کرد. بەپێی مەڵپەڕی پۆلیس شتێکیان دۆزییەوەتەوە کە لە تورکە یان عەلاگە دەچێت.

سەرڕایی ئەو هەڕەشانەی بەڵام بەڕێوەبەری فرۆکخانەکە بەکەناڵی P4 یۆتێبۆری ڕادیۆی سویدی ڕاگەیاندووە کە گەشتە ئاسمانییەکان بەردەوام دەبێت، بەڵام گەشتەناوخۆییەکان بەشێوەیەک کاریگەری لەسەر دەبێت، لەبەر ئەوەی کە هۆڵی گشتی گەشتە ناوخۆییەکان داخراوە بەهۆی ئەوەی کە ئەو کە هۆڵەکە پشکنین تیایدا بەردەوام دەبێت. هاوکات لە ئێستادا ڕێگە بە ئۆتۆمبیلی  هاوڵاتیان نادرێت بڕواتە نێو پارکی فرۆکەخانەکەوە، بەڵکو دەبێت گەشتیاران لەدووەرە دابەزێنێت و گەشتیاران ماوەیەک بەپێ بۆ نێو فرۆکەخانەکە بڕۆن.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade ljud i menyn under Min lista