Foto: Stefan Gustavsson/Fredrik Sandberg/TT
Foto: Stefan Gustavsson/Fredrik Sandberg/TT وێنە: Stefan Gustavsson/Fredrik Sandberg/TT

پابلیک سێرڤیس جێگەی متمانەی خەڵکی سویدە

ڕادیۆ و تەلەفیزیۆنی سوید زۆرترین متمانەیان پێدراوە
1:08 min

 متمانەی خەڵکی سوید بە کۆمپانیاکانی ڕاگەیاندنی خزمەتگوزاریی گشتی پابلیک سێرڤیس بەهێزە.

لەدواین ڕاپرسیدا کە ئینستیتووتی ئیپسووس بەهاوکاری لەگەڵ ڕۆژنامەی داگێنس نیهێتەر ئەنجامیاندا ئاشکرا بووە کە متمانەی خەڵکی سوید بە کۆمپانیاکانی ڕاگەیاندنی خزمەتگوزاریی گشتی پابلیک سێرڤیس و ئەو ڕۆژنامانەی بەیانیان بڵادەبنەوە بەهێزە. بۆ نمونە لە %٧٥ هاوڵاتیان متمانەیان بەتەلەفزیۆنی سوید (Sveriges Television) و لە % ٧٣ متمانەیان بە ڕادیۆی سوید (Sveriges Radio) هەیە.

لەبەرامبەردا ڕۆژنامەکان لەهەمان ئاستی کۆمپانیاکانی ڕاگەیاندنی خزمەتگوزاریی گشتی پابلیک سێرڤیس نین، بۆ نمونە ڕۆژنامەی داگێنس نیهێتەر  لە % ٥٥  جێگەی متمانەی هاوڵاتیانە و ڕۆژنامەی سیدسڤێنسکا لە % ٤٧ و ڕۆژنامەی ئافتۆنبلادێت لە % ٢٣ متمانەیان هەیە.

 هاوڵاتیان تەنها لە %٤ متمانەیان بە مەڵپەڕی دژە بیانی ئاڤپیکسلات داوە کە ئەمەش کەمترین ئاستی متمانەیە لە ڕاپرسییەکەدا.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".