وێنە: ڕەڤەند شێخۆ
وێنە: ڕەڤەند شێخۆ
ئاسیریسکا ٢ - ١ داڵکورد

داڵکورد لە یەکەم ڕووبەڕووبوونەوەیدا شکستی هێنا

1:27 min

یانەی داڵکورد ئێف ئێف لە یەکەم یاری و لەخوولی پلە دووەکانی تۆپی پێی سویددا شکستی هێنا.

یانەی داڵکورد دوێنی ئێوارە لە میانەی بەڕێوەچوونی خوولی پلە دووەکانی تۆپی پێ سوید (Superettan) دا و لە دەرەوەی یاریگایی خۆی ڕووبەڕووی یانەی ئاسیریسکا لە یاریگایی سوێدەرتێلیە فۆتبۆلس ئارێنا بووە.

جێگەی باسە زیاتر لە ٥٥٠٠ هاندەر ئاماددەی یارییەکە بوون. بەشی یەکەم یارییەکە بەبێ دەرەئەنجام واتە بەبێ گۆڵ کۆتایی هات هەرچەندە یانەی داڵکورد چەند شانسێکی گۆڵکردنی لەدەستدا. هاوکات لە خوولەکی کۆتایی بەشی یەکەمی یارییەکەدا یاریزانی داڵکورد عومەر جەنگی کارتی سووری لەلایەن دادوەرەوە پێدراوە و مافی یاریکردنی نەما.

 هەموو بەشی دووەمی یاریەکە یانەی داڵکورد بە ١٠ یاریزانەوە یاری کردوو ئەمەش بوو بەهۆی لاواز بوونی یاستی یارکردنیان و لە خوولەکی ٥٠ دا یانەی ئاسیریسکا توانی یەکەم گۆڵی تۆمار بکات. لەخوولەکی ٧٠ شدا لە ڕێگەی درووست بوونی سزایەک لەسەر یانەی داڵکورد یانەی ئاسیرسکا گۆڵی دوومی تۆمارکرد. جێگەی باسە لەخوولەکی ٨٦ دا لێدانێکی ڕاستەوخۆ لەسەر یانەی ئاسیریسکا درووست بووە وە یاریزانی یانەی داڵکورد دیێگۆ مۆنتێل بەلێدانێکی جوان گۆڵی یەکەمی بۆ یانەی داڵکورد تۆمارکرد.

جێگەی باسە یارییکە بە دوو بەیەک لەبەرژەوەندی یانەی ئاسیریسکاوە بەبردنەوە کۆتایی هات.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade ljud i menyn under Min lista