Foto: TT
Foto: TT وێنە: Petros Giannakouris

یەکەم کاروانی گەڕاندنەوەی کۆچبەران بۆ تورکیا ئەنجامدرا

1:42 min

ئەمڕۆ یەکەم هەنگاوی ڕێککەوتننامەکەی نێوان تورکیا و یەکێتی ئەوروپا سەبارەت بەگەڕاندنەوەی کۆچبەران دەستی پێکرد.

بەپێی بەشی هەواڵەکانی تەلەفیزیۆنی سوید دوو کەشتی نەفەرهەڵگر  ١٣١ کۆچبەریان لە دوورگەی لێسبۆسی یۆنانییەوە بۆ دوورگەی دیلیکی تورکیا گەڕاندۆتەوە. ئاماژە بەوە کراوە کە زۆربەی ئەو کۆچبەرانەی بۆ تورکیا گەڕێندراونەتەوە بەڕەچەڵەک هاوڵاتی پاکستان و ئەفغانستانن.

 ئەو کۆچبەرانەی ئێستا لە وڵاتی یۆنان دەبێت بەپێی ڕێککەوتننامەکە بۆ وڵاتی تورکیا بگەڕێنرێنەوە. مەبەست ئەوە کۆچبەرانەیە کەبەر لە  ٢٠-٣-٢٠١٦ هاتوونەتە یۆنان و داوای مافی پەنابەریان لەو وڵاتە نەکردووە.

ئەوانەش دەگرێتەوە کە ئێستا دێن و داوایی مافی پەنابەری لەیۆنان ناکەن. هاوکات ئەوانەش دوای ئەو بەروارە دێنە یۆنان دەخرێنە کەمپێکی داخراوی پەنابەرییەوە.

جێگەی ئاماژە پێکردنە لە ئێستادا ٦٠٠٠ کۆچبەر لە دووگە یۆنانییەکاندا بوونیاندا. بەپێی ڕێککەوتنامەکەی نێوان یەکێتی ئەوروپا و تورکیا هەر لەگەڵ گەڕاندنەوەی کۆچبەرێکی سوری لە یۆنانەوە بۆ تورکیا دەبێت وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا کۆچبەرێک لەو کەمپانانەی لە ئێستادا لە تورکیا بوونیان هەیە مافی پانابەری پێبدەن و بەوڵاتانی ئەوروپایی بگەیەنن هەتاوەکو ڕێژەی کۆچبەران دگاتە ٧٢٠٠٠ کە مافی پەنابەریان پێدەدرێ.

هەر لەم پێوەندییەدا

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade ljud i menyn under Min lista