Foto:TT
Foto:TT وێنە: Jonas Ekströmer/TT

حکومەت بودجەی بەهاریی پێشکەشکرد

لەگەڵ پارتی چەپدا لەسەر بوودجکە پێکهاتوون
1:38 min

یەکێک لەخاڵ گرنگەکانی نێو بوودجەکە لەوە پێکدێت کە حکومەت بوودجەی شارەوانی و پارێزگاکان بەکۆی ١٠ ملیارد کرۆن زیاد دەکات.

 جێگەی باسە کە حکومەت لە ساڵی ٢٠١٧ وە بووجەی شارەوانی و پارێزگاکان ساڵانە بەکۆی ١٠ ملیارد کرۆن زیاد دەکات. ئەمەش ئەوە دەگەیەنێت کە بوودجەی ساڵانەی شارەوانی و پارێزگاکان بەردەوام زیاددەکرێت، نەوەک تەنها یەکجار بێت. بەڵکو ئەم هەنگاوەی حکومەت بەردەوام دەبێت.

 لە ڕوانگەی زیادکردنی بوودجەی شارەوانی و پارێزگاکانەوە حکومەت چاوەڕوانە کە ٣٠٠٠٠ کاری نوێ لە کەرتە حوکمییەکاندا بێتە ئاراوە. حکومەت بوودجەی بەهاری ئەمساڵی بە ملیارد بۆ کەرتی خۆشبژێتی ناولێناوە (Välfärdsmiljarderna).

جێگەی ئاماژەیە کە حکومەت لەگەڵ پارتی چەپدا لەسەر بوودجەکە پێکهاتووە و پارتی چەپ مەرجەکانی خۆی لەزۆری خاڵەکانی بوودجەکەدا بەدیی هێناوە.  هەرچەندە لە کۆنفرانسە ڕۆژنامەوانییەکەدا وەزیری دارایی ڕایگەیاند کە پارتی چەپ هەنگاوی باشی بۆ جێبەجێکردنی مەرجەکانی خۆی ناوە، لەبەرامبەردا سەرۆک وەزیرانی سوید ڕایگەیاند کە بوودجەکە بوودجی حکومەتە.

  هاوکات ئاماژەیش بەوە کراوە کە لەبوودجەی بەهاردا دەبێت مۆلدێلی خۆشبژێتی سوید بپارێزرێ. بەپێی یاسایی ئەم بوودجەیان سەرەتا بەشێکی بوودجەکە بۆ ئەو شارەوانیانە دەچێت کە زۆرترین ڕێژەی کۆچبەریان  وەرگرتووە و لەژێر فشاردا بوون.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".