wêne: JESSICA GOW / TT
wêne: JESSICA GOW / TT

داوای بیانییان بۆ بیمەی نەخۆشی پەسەندناکرێت

دەستگەی بیمەی گشتی ڕێساکانی خۆی دەشکێنیت
1:37 min

پەسەندکردنی ژمارەی داواکاریی کەسانی بیانی بۆ وەرگرتنی بیمەی نەخۆشی بەراورد بە سویدییەکان کەمترە.

ڕاپۆرتێکی نوێی دەستگەی چاودێریی بیمەی کۆمەڵایەتی (Inspektionen för socialförsäkringen (ISF))دەریخستووە ئەو کەسانەی لەدایکبووی ڕۆژهەلاتی ناوەڕاست، باکوری ئەفەریقا، تورکیا و ئەفەریقان کاتێک داوای بیمەی نەخۆشی دەکەن بەراورد بە سویدییەکان داواکانیان زیاتر ڕەت دەکرێتەوە.

بەوشێوەیە دەستگەی بیمەی گشتی (Försäkringskassan) دژ بە ڕێکارەکانی خۆی هەڵسوکەوت دەکات. ئەم جۆرە جیاکارییە دژ بە بنەماکانی مافی بیمەی نەخۆشییە کە سەرۆکایەتی پرسە کۆمەڵایەتییەکان بڕیاری لەسەر داون.

لەو بەدواداچوونەی دەستگەی چاودێریی بیمەی کۆمەڵایەتیدا ئەو کەسانە بەروارد کراون کە هەمان جۆری نەخۆشیان هەیە بۆ نموونە فەقەراتی پشت و نەخۆشیی دەروونی. دەرکەوتووە ژمارەی ئەو کەسانەی بیانین داواکانیان  بۆ وەرگرتنی بیمەی نەخۆشی کەمتر پەسەند کراوە.

هەر لەو راپۆرتەدا هاتووە 26 لەو کەسانەی کە پێویستیان بە گرتنی ئەشیعەیە و لە کەسانی بیانین داواکەیان  ڕەت دەکرێتەوە، بەرارود بە 16 کەس بۆ کەسانی سویدی.

خەڵکی بیانی ئەوانەی کە زمانی سویدی نازانن مافی ئەوەیان هەیە کە دەستگەی بیمەی گشتی وەرگێڕێکیان بۆ تەرخان بکات، کەچی 17 کەس لەو 23 ی کەسەی داوای بیمەی نەخۆشیان کردووە پێویستیان بە وەرگێر بووە بەڵام کەسوکار و ناسیاو لەڕێی تەلەفۆنەوە قسەکانیان بۆ دەستگەی بیمە کردۆتە سویدی.

جێی باسە ئەو ڕاپۆرتەی دەستگەی چاودێریی بیمەی کۆمەڵایەتی لە 29 هەزار داوای ڕەتکراوە و 1250 هەزار کۆڵیەوەتە و ئێستا ڕاپۆرتەکەیان دراوەتە دەستگەی بیمە و لەماوەی شەش هەفتەدا دەبێت وەڵام بدەنەوە کە چی دەکەن بۆ گۆڕینی ئەو بارودۆخە.  

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".