Foto: Carina Holmberg/Sveriges Radio
Foto: Carina Holmberg/Sveriges Radio وێنە: Foto: Carina Holmberg/Sveriges Radio

توندئاژووە ڕاستڕەوەکان کێشە بۆ پۆلیس دەنێنەوە

2:11 min

ڕۆژ لەدوای ڕۆژ گرووپە توندئاژووە ڕاستڕەوەکان لە سویددا گەشە دەسێنن و زیاتر بەکردار دەردەکەون و پۆلیس چالاکیی ئەم گرووپانە وەک کێشە لە قەڵەم دەدات.

یەکێک لەو گرووپ یان بزووتنەوە توندئاژووە ڕاستڕەوانە تۆڕی سۆڵدێرش ئۆف ئۆودینە  (Soldiers of Odin) یان بە سویدی پێیان دەوترێت ئودینس سوڵداتەر کە هاوشێوەی پاسەوانانی گەل بە شەقامەکاندا بە گرووپ پیادەڕۆیی دەکەن وەک خۆیان دەڵێت بۆ ئەوەی ئاسایش و ئارامی لە کۆمەڵگەدا بێهێننە ئاراوە.

بەڵام پۆلیسی سوید ڕایگەیاندووە کە ئەوان ڕەوتی دیموکرات دەشێوێنن. ئێریک سیڤەربوو بەڕێوەبەر لە بەشی هەواڵگریی پۆلیسی یۆتێبۆری ئاماژە بەوە دەکات کەئەو کارەی ئەم گرووپە سەرقاڵین کێشەیەکی گەورەیە.

   - سەرەتا من پێموایە ئەرکی ئەوان نییە ئاسایش و سەلامەتی بۆ هاوڵاتییان دابین بکەن سیڤەربوو دەڵێت، بەڵکو پۆلیس ئەو ئەرکەی لە ئەستۆدایە و ئەوەی کە (Soldiers of Odin ) سەرقاڵین بە پێچەوانەوە دڵەڕاوکێ لە نێو هاوڵاتییان و کۆمەڵگەدا دروست دەکات.  هاوکات ئامانجی ئەم گرووپە هێنانە ئارای ئارامی نییە چونکە ئەوان لەبنەڕەتدا بیروبۆچوونی دژە بیانیان هەڵگرتووە.

سۆلدێرش ئۆف ئۆودین لەلایەن کەسێکی ناسراوی نازیستەوە لە وڵاتی فینلەندا دامەزراوە و لە پاش دامەزراندنییەوە ئەو بزوتنەوە توندئاژووە ڕاستڕەوە لە هەموو ئەسکەندەناڤیادا بڵاو بووەتەوە. لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک لەسویددا زیاتر لە ٧٠٠٠ کەس لایکی گرووپەکەیانی کردووە. هاوکات هەر لەو پەڕە تایبەتەیاندا زیاتر لە ٢٠ جێگە لەسویددا بوونیان هەیەو ئەندامیان هەیە و لە زۆر ناوچە دەسوڕێنەوە.

 بەووتەی پۆلیسی سوید بەشێکی زۆر لەو کەسانەی پەیوەندیان بە سۆلدێرش ئۆف ئۆودینە هەیە لەسەر ئەنجامدانی تاوانی گەورە حوکم دراون.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade ljud i menyn under Min lista