Dalkurd FF - wêne: Hewa Abdelzadeh/Sveriges Radio
Dalkurd FF - wêne: Hewa Abdelzadeh/Sveriges Radio

داڵکورد یەکەم یاری لە یاریگای خۆیدا ئەنجام دەدات

1:10 min

لە خولی پلە دووکانی تۆپی پێی سویددا یانەی داڵکورد بۆ یەکەم جارە لە یاریگای خۆیدا میوانداری یانەیەک دەکات.

لەپاش ئەنجامدانی یەکەم یاریی یانەی داڵکورد (Dalkurd FF) کە لەدەرەی یاریگای خۆی رووبەڕووی یانەی ئاسیریسکا بووە و بەشکست کۆتایی هات ئەمە یەکەم جارە کە لەم خولەدا یانەکە لەیاریگای خۆیدا یاری دەکات و لە خولی پلە دووەکاندا ئەمە دووەم ڕووبەڕووبوونەوەیەتی.

 جێگەی باسە لە پشووی ئەم هەفتەدا و ڕۆژیی شەممە کاتژمێر ١٥:٠٠ لە یاریگای دوومەرڤاڵێن (Domnarvsvallen) یانەی داڵکورد پێشوازی لە یانەی ڤاربێری بۆیس ئێفسێ (Varbergs Bois FC) دەکات.

هەتاوەکو ئێستا لەخولی پلە دووەکانی سویددا یەک یاری ئەنجام دراوە و لە ڕوانگەی خشتەی یانەکانەوە یانەی داڵکورد و پێنج یانەی دیکە خاوەنی هیچ خاڵێک نیین و لە خوارەوەی خشتەکەن. هاوکات شەش یانەش کە یاریەکانیان بەبراوە کۆتایی هاتووە بە کۆی سێ خاڵ لە پلەی یەکەمدا.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade ljud i menyn under Min lista