Foto: Marcus Eriksson/TT.
Foto: Marcus Eriksson/TT. وێنە: Foto: Marcus Eriksson/TT.

ڕا‌هێنەری نوێی هەڵبژاردە تۆپی پێی سوید دەستنیشان کرا

1:25 min

یانێ ئاندەرشۆن ڕاهێنەری ئێستایی یانەی ئیفکۆ نۆرشوێپینگ وەک ڕاهێنەری داهاتووی هەڵبژاردەی تۆپی پێی سوید دەتنیشان کرا.

جێگەی باسە ئێرک هامرێنی ڕاهێنەری ئێستایی هەڵبژاردەکە بڕیاریداوە کە لەپاش پاڵوانێتی تۆپی پێی هەڵبژاردەکانی ئەوروپا پۆستی ڕاهێنەری هەڵبژاردەی سوید ڕادەستی یەکێتی تۆپی پێی سوید بکاتەوە. لەپاش ئەم بڕیارەی ئێریکسۆن چەندی بیرو بۆچوونی جیا جیا هاتنە گۆڕی کە کێ دەبێتە ڕاهێنەری هەڵبژاردەکە.

 یەکێک لەو کەسانەی کە تەنها وەک ناوە باسی پێشنیاز کرابوو یانێ ئاندەرشۆن ڕاهێنەری ئێستایی یانەی ئیفکۆ نۆرشوێپینگ. بەڵام چاوەڕوانییەکان لە پێدانی ئەم پۆستە بە ئاندێرشۆن هێندە بەهێز نەبوون.

جێگەی باسە یانێ ئاندەرشۆن ڕاهێنەری ئێستایی یانەی ئیفکۆ نۆرشوێپینگ وەرزی ڕابردوو توانی بۆ یەکەم جار یانەی ئیفکۆ نۆرشوێپینگ بەپاڵەوانی خولی پلە یەکەکانی تۆپی پێی سوید بکات.

جێگە باسە گرێبەستی نێوان یانێ ئاندەرشۆن و یەکێتی تۆپی پێی سوید تەنها بۆ چوار ساڵەو لە   ١١ یی مانگی حەوتی ئەمساڵەوە یانێ ئاندەرشۆن وەک ڕاهێنەر هەڵبژاردەی تۆپی پێی سوید دەستبەکار دەبێت.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade ljud i menyn under Min lista