Foto: Henrik Montgomery / TT
Foto: Henrik Montgomery / TT

سوید نزیک بووەتەوە لە وەرگرتنی جێگە لە ئەنجومەنی ئاسایشدا

1:30 min

ئەمڕۆ وەزیری دەرەوەی سوید ڕایگەیاند کە هەنگاوەکانی سوید بۆ وەرگرتنی جێگەیەک لە ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکاندا بەرەوپێش دەڕوات.

لەساڵی ٢٠٠٤ هەتاوەکو ئێستا وڵاتی سوید هەڵمەتی وەرگرتنی جێگەیەکی لە ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەگرتووەکان بەڕێوەدەبات. وەزیری دەرەوەی سوید مارگۆت ڤاڵسروێم ئەمڕۆ بەدەزگاکانی راگەیاندنی سویدی و نێو دەوڵەتی ڕاگەیاند کە ئەوان سەبارەت پرۆسەی جێگەیەک لە ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکان لە قۆناغی کۆتایدان.

 جێگەی باسە وڵاتی سوید کاندیکراوە بۆ بەئەندامبوون لە ئەنجوومەنی ئاسایشدا. لە درێژەی وتەکانیدا ڤاڵسروێم ڕوونیکردۆتەوە کە ئەوان بەتەواوی جەخت لەسەر وەرگرتنی ئەو پۆستە بۆ وڵاتەکەیان دەکەن و بەبڕوای ڤاڵسروێن شانسی گەورەیان لەوەرگرتنی جێگەیەک لە ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکاندا هەیە.

 جێگەی ئاماژە پێکردن کە ڕێکەوتی ٢٨-٦-٢٠١٦ کۆمەڵەی وڵاتانی ئەندامی نەتەوە یەکگرتووەکان کۆدەبێتەوە و دەنگ سەبارەت بەو جێگەی کە بۆ ماوەی دوو ساڵ لەئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکان بەدات.

وڵاتی سوید لەگەڵ هەریەکە لە وڵاتانی ئیتالیا و هۆڵەندا لە ململانێدایە بۆ وەرگرتنی جێگەیەک لەو دوو جێگەیەی کە لەئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەویەکگرتووەکاندا مافی یەکێتی ئەوروپایە.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade ljud i menyn under Min lista