Foto: TT
Foto: TT وێنە: Geert Vanden Wijngaert

گومانلێکراوێکی هێرشە تیرۆریستییەکەی برۆکسل سویدییە

گوومانلێکراوەکە پێشووتر دانیشتووی مالموێ بووە
1:44 min

سویدییەک بەگومانی بەشداریکردنی لە هێرشە تیرۆریستییەکانی برۆکسلدا لە بەلجیکا دەسگیرکرا.

یەکێک لە دەستگیرکراوەکانی وڵات بەلجیکا کە گومانی بەشداری بوونی لە تاوانە تیرۆریستیەکەی  پرۆکسلی پایتەختی بەلجیکا لەسەرە کەسێکی تەمەن ٢٣ ساڵی سویدییە و پێشووتر دانیشتووی شاری مالموێ بووە.

لە ئێستا دا ئەو کەسە بەگومانی ئەنجامدانی تاوانی تیرۆریستی و پەیوەندیکردن بەڕێکخراوێکی تیرۆریستییەوە داواکاری گشتی لە برۆکسل بڕیاری دەستبەسەردا گرتنی بۆ دەرکردووە.

 بەشی هەواڵەکانی ڕادیۆی سوید ئێکۆت زانیاری سەبارەت بەناسنامەی ئەو کەسە گومانلێکراوە سویدییەی بەردەست کەوتووە. بەپێی سەرچاوەیەکی ئێکۆت ئەو کەسە تەمەن ٢٣ ساڵە لەگرتەیەکی ڤیدیۆیدا لەگەڵ یەکێک لە خۆکوژە کانی برۆکسلدا لە تونێلبانا یان ‏شه‌مه‌نده‌فه‌ری بنزه‌مینی دەردەکەوێت.

لەپاش دەسگیرکردنی سویدییە گومانلێکراوەکە تەمەن ٢٣ ساڵەکە کەسێکی دیکە هەر لەبۆکسل بەناوی محەمەد ئەبرینی تەمەن ٣١ ساڵ دستگیرکرا. محەمەد ئەبرینی دانی بەوەداناوە کە کەیەکێک لەتەنیشت دوو خۆکوژەکەو کە کڵاوێکی سەپی لەسەردایە ئەوە و ئەو جانتانەش کە بەهەر سێکیان بوو پڕ لە مادەی تەقینەوە بووە. هاوکات پشکنینی (DNA) بەپێی فەرمانگە حکومییەکانی بەلجیکا ئاشکرای کردووە کە جێ پەنجەی ئەبرینی دۆزراوەتەوە.

 بەشی هەواڵەکانی ڕادیۆی سوید ئێکۆت ئەوەشی پشتڕاستکردۆتەوە کە لەگرتەیەکی ڤیدیۆیدا کەسە گومانلێکراوە سویدییەکە دەردەکەوێت لەسوپەرماركیتێکدا ئەو جانتانەی کڕێووە کە لەتەقینەوەکانی برۆکسلدا بەکارهێنراون.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".