Foto: TT
Foto: TT وێنە: Foto: TT

منداڵانی بەتەنهاهاتوو زیاتر خووگرتەی ماددە هۆشبەرەکان دەبن

1:52 min

کێشەی بەکارهێنانی ماددە هۆشبەرەکان لەنێو ئەو منداڵانەی بەتەنها بۆ سوید هاتوون گەشە دەسێنێ.

بنکەی فریاکەوتنی ماریا (Maria ungdoms akutmottagning) تایبەتە بەهاوکاریکردنی ئەو منداڵ و لاوانەی خووگرتەی ماددە هۆشبەر و کهوولیەکان بوون. بەپێی بنکەی فریاکەوتنی ماریا ڕێژەی ئەو منداڵانەی بەتەنها بۆ سوید هاتوون و خووگرتە بوون ڕۆژ لەدوای ڕۆژ زیاد دەکات و ڕێژەیەکی زیاتریش لەجاران بۆ وەرگرتنی چارەسەر ڕۆژانە سەردانی ئەوان لەشاری ستۆکهۆڵم دەکەن.

جێگەی ئاماژەپێکردنە کە تەنها بنکەی فریاکەوتنی ماریا تیشکیان نەخستۆتە سەر ئەم کێشەیە، بەڵکو بەڕێوبەرایەتی گشتی پارێزگا و شارەوانیی سوید (Sveriges kommuner och landsting) بەهەمان شێوە ئاماژەیان بەوە کردووە کەلایەن ئەنجوومەنی زۆربەی پارێزگاکانی سوید ئاگادارکراونەتەوە کە ڕێژەی ئەو منداڵانەی بەتەنها هاتوون و خووگرتە بوون زیادیکردووە. بنکەی فریاکەوتنی ماریا بەبەشی هەواڵەکانی ڕادیۆی سوید ئێکۆتیان ڕاگەیاندووە ئەمنداڵان لەگەڵ پۆلیسی سنوور یان هەندێک جار لەڕێگەی قووتابخانەوە و فەمانبەری قووبخانەکانیان لەگەڵدایە کە بۆ وەرگرتنی چارەسەر سەردانیان دەکەن.

 هاوکات ئاماژەیان بەوەکردووە کە لەئێستادا هیچ ئامارێکی گشتی لە ڕوانگەی ڕێژەی ئەو منداڵە خووگرتانەوە لەبەردەستدا نییە، بەڵکو فەرمانبەرانی نەخۆشخانە و بنکەکانی فریاکەوتین تیشكیان خستۆتەسەر ئەوەی کە جاران ئەگەر هەفتە یان مانگی یەک منداڵ سەردانی بۆ وەرگرتنی چارەسەر بەهۆی خووگرتەی ماددە هۆشبەر یان کهوولییەکانەوە بکردنایە، بەڵام لە ئێستادا ڕۆژانە منداڵانی بەتەنها هاتوو سەردەنیان دەکەن و پێویستیان بەچارەسەر.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade ljud i menyn under Min lista