Foto: TT
Foto: TT وێنە: Sørbø, Krister

مانگرتنی کرێکاران دەستی پێکرد

2:35 min

کاتژمێر ٦:٠٠ سەرلەبەیانی ئەمڕۆ سەندیکایی کرێکارانی بواری بیناسازیی مانگرتنی لە سویددا ڕاگەیاند.

ئەم مانگرتنەی سەندیکایی کرێکاران کاریگەری لەسەر بوارەکانی بیناسازیی، هاتووچۆی ناوخۆ و پیشەسازیی دەبێت.

لەم ڕوانگەیەشەوە بەشێکی کرێکارانی بواری بیناسازیی لەجێگەی ئەو مووچەی کەبەهۆی مانگرتنەکەوە لەدەستی دەدەن پارەیان لەلایەن سەندیکایی کراێکارانەوە پێدەدرێت.

لە ئێستادا ١٦٥٠ کارمەندنی بواری بیناسازی کە لە نێو کۆمپانیاکاندا ڕۆڵ و پلە و پایەی گرنگیان هەیە مانیان گرتووە. ئەم مانگرتنەش هەنگاو لە پاش هەنگاو گەشە دەسێنێت و چاوەڕوان دەکرێت ئەگەر بێت لەماوەی شەو و ڕۆژێک دا چارسەری کێشەکان نەکرێ ئەوا ڕێژەی کرێکارانی مارنگرتوو بگاتە ٢٦٠٠ کرێکار.

ڕێکخراوی خاوەنکاران پێشنیازی ڕێکخەرانی دانووستانی نێوان سەرندیکای کرێکاران و ڕێخراوی خاوەنکارانی پەسەند کردووە کە ڕێکخراوەیەکەیان ئەماددەی موچووی کرێکارا بەکۆی لە % ٢،٢ زیادبکات، بەڵام سەندیکای کرێکاران مەرجی زیادیکردنی مووچەیان بەکۆ لە %٣،٢ کردووە.

سەرەڕایی ئەمەش سەندیکایی کرێکاران چەندین مەرجی دیکەی هەیە کە ڕێکخراوی خاوەنکاراد بۆیان جێبەجێ بکەت. بۆ نمونە هێشتەنەوەی ڕۆڵی نوێنەرانی سەندیکاکە لە نێو کۆمپانیاکاندا، زیاتر بایەخدان بەژنان و پاراستنی مافەکانیان لەبوارەکانی کاردا. هاوکات کەسانی بیانی و تازە بۆسوید هاتوو ڕێگەی کارکردنیان لە بوارەکانی بیناسازی پێبدرێ و کار ئاسانیان بۆ بکرێ.

 ئەگەر بێت و ئاوڕێک لەخەرجی ڕۆژانە کە بەهۆی مانگرتنەکەوە ڕێکخراوی خاوەنکاران زەرەرمەدن دەبێت ئەوا بەپێی ڕێکخراوی پیشەسازانی بواری بیناسازیی سوید (Sveriges Byggindustrier) ١٠٠ ملیۆن بۆ ٢٠٠ ملیۆن کرۆن ڕۆژانە ئەم بوارە زەرمەند دەبێت. بەتایبەت لەبەر ئەوەی کە لایەنە سەرەکییەکانی نێو کۆمپانیاکان مانیان گرتووە.

هەروەها ئەم مانگرتنەی ئێستای سەندیکایی کرێکاران ٥٢٥ جێگەی کار لەسویدا کە ٩٧٠٠ کرێکار کاری تێدا دەکەن دەگرێتەوە.  جێگەی باسە دانووسانی نێوان سەندیکایی کرێکاران بوارەکانی بیناسازیی  (Facket) و ڕێکخراوەی خاوەنکاران (Arbetsgivarna)  بەردەوامە.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade ljud i menyn under Min lista