Foto: Bertil Ericson / TT
Wêne: Bertil Ericson / TT.

زیاتر لە نیوەی بێکارانی سوید بیانین

1:39 min

بە پێێ ئامارگیرییەکی کاردۆزگە Arbesförmedlingen کە لە مانگی مارسدا ئەنجام دراوە ، بێ کاریی لە نێوان کەسانی لە دایکبووی دەرەوەی ئەورووپا زیاد دەکات، بەڵام بێکاری لە ناو لەدایکبووانی سویددا کەم دەبێتەوە.

ماتس ڤادمان سەرۆکی شیکاریی لە کاردۆزگە دەڵیت لە ڕاستیدا ئەو کەسانەی لە دایکبووی دەرەوەی وڵاتن دوورن لە بازاڕی کار، پلەی خوێندیان نزمە و پێویستە تواناکانیان گەشەی پێ بدرێت، هەر بۆیەوە پرۆسەکە درێژخایەن دەبێت. جێی باسە شەپۆلی کۆچبەران، ڕێژەی بێکارانی لە دایکبووی دەرەوەی وڵاتیی زیاد کردووە. ماتس ڤادمان دەڵێت، تاکوو ئیستا بازاڕی کارمان بە هێز بووە و زیاتر ڕووی لە کەسانی ناوخۆ بووە. بەڵام ئێستا دۆخەکە گۆڕاوە. پێویستە ئاسانکاری بۆ ئەو کەسانە بکەین کە لە دەرەوەی ئەورووپا لە دایک بوون و تواناکایان دەستنیشان بکەین.

 

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade ljud i menyn under Min lista