Foto: TT
Foto: TT وێنە: Johan Nilsson/TT

پۆلیس چالاکی بەربڵاو دژی تاونکاران ئەنجام دەدات

تاوانکاری ناچاری یەکگرتنیان دەکات
1:58 min

چەندین فەرمانگەی حکومی بەهاوکاری پۆلیس لە باکووری شارەوانی بووتشیرکا بۆ ڕێگریکردن لە تاوانکاری چالاکی ئەنجام دەدەن.

گرووپە تاوانکارەکان لە باکووری شارەوانی بووتشیرکا لەباشووری ستۆکهۆڵم پۆلیسی ناچارکردووە کە چالاکییەکی بەرفراوان بەهاوکاری چەندین دەزگایی حکومی بەڕێوەبەرن.  ئەو چالاکیانەش لەلایەن ئەنجوومەنی ڕاپەڕاندنەوە (Operativa rådet) لەپۆلیس سەربەرشتی دەکرێ و هەر لەو چالاکیانەشدا چەندین ناوچە بڕیارە بەئامانج بکرێن.

جێگەی باسە تۆڕە تاوانکارەکان لەو شارەوانییەدا ئێجگار گەشەیان سەندووە و کێشەیان بۆ هاوڵاتیانی ئەو شارەوانییە دروست کردووە. هەروەها پێشووتر پۆلیسی شارەوانییەکە ڕایگەیاند کە ئەوان بەتەنها چارەسەری ئەو توانکارییە بەربڵاوەیان پێ ناکرێ کەلەلایەن گرووپە تاوانکارەکەنەوە ئەنجام دەدرێن.

بەپێی پۆلیسی ستۆکهۆڵم ئەم چالاکیانە بۆ ماوەیەکی درێژخایەن دەبێ. مەبەست لە درێژخایەنی  چالاکییەکان هاوشێوەی هەمان چالاکی دەبێت کە لەشارەوانی سوێدەرتێلییە ئەنجامدراو زیاتر لە ٢٠ چالاکی لەساڵی ٢٠١٤ دا بەڕێوەبرا.  لە دەرئەنجامیشدا بەکۆی گشتی ئەگەر ساڵەکانی زیندانیکراوان کۆبکەیتەوە ئەو توانکارانە لە دادگادا ٧٧ ساڵ زیندانیان وەرگرتووە.

جێگەی ئاماژە پێکردنە شارەوانی بووتشیرکا یەكێکە لەو ١٥ ناوچانەی سوید کە تاوانکاری ماوەیەکی زۆرە ئێجگارە پەرەی سەندووە. خاوەن کۆمپانیاکانی ئەو شارەوانیانە ئەماژەیان بەوە کردووە کە دزیکردن لێیان و هەڵکوتانە سەردووکانەکانیان و بەتاڵانبردنیان تەواو بێزاری کردوون.

 هەروەها پۆلیس ڕایگەیاندووە کە کێشەی مامەڵەکردن بەماددە هۆشبەرەکانەوە بەئاشکرا لە گەڕەکەکانی ئەو شارەوانیانەدا لەلایەن ئەنجام دەدرێ.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".