Lars Pehrson/TT
Lars Pehrson/TT

مانگرتنەکەی کرێکارانی بیناسازی کۆتایی هات

کرێکاران لە ڕێککەوتنەکە ڕازین
0:55 min

هەردوو لایەنی ناکۆک لە خاوەنکار و کرێکارانی بواری بیناسازی ڕێککەوتن و مانگرتنەکەی کرێکاران کۆتایی هات.

دوێنێ ئێوارەی یەکشەممە کرێکارانی بواری بیناسازیی دوای هەفتەیەک مانگرتن کۆتاینا بە مانگرتنەکەیان هێنا و لەگەڵ خاوەنکاراندا ڕێککەوتنێکیان بۆ ماوەی ساڵێک ئیمزا کرد.

بە پێی ئەو ڕێککەوتنە موچەی کرێکاران بە لەسەدا 2.2 زیاد دەکرێت واتا کرێکاران لە مەرجی زیادکردن بە ڕێژەی لەسەدا 3.2 پاشەکشەیان کرد بەڵام توانیان مەرجی ناسراو بە سیستێمی مووچەی ناجێگیر (ackordlön) بهێڵنەوە. 

موچەی زیادە ئەوەیە کە کرێکار جەندە خێراتر و بە ماوەیەکی کەمتر لەوەی پلانی بۆ دانراوە کارەکەی بەجێ بگەیەنێت هێندە مووچەکەی زیاد دەکات، بۆ ئەوەش خشتەیەکی تایبەت بە کاتی کارکردن تۆمار دەکرێت.

بڕی مووچەی زیادە و مووچەی جێگیری کرێکار بەپێی ڕێککەوتنەکان لەگەڵ خاوەنکاردا دەگۆڕێت.  


بۆ زانیاری زیاتر لەسەر مانگرتنەکەی کرێکارانی بیناسازی سەیری لینکی هاوپێج بکە!

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".