وێنە: ڕەڤەند ئەحمەد
وێنە: ڕەڤەند ئەحمەد وێنە: وێنە: ڕەڤەند ئەحمەد

نووسینگەی نوێنەرایەتی ڕۆژئاوا لە سوید کرایەوە

نوێنەرایەتییەکە لە شەش بەش پێکدێ
3:12 min

بۆ یەکەم جار لە شاری ستۆکهۆڵمی پایتەختی سوید نووسینگەی نوێنەرایەتی ڕۆژئاوای کوردستان کرایەوە.

لە پشووی هەفتەی ڕابردوودا واتە ڕۆژی یەکشەممە  ڕێکەوتی  ١٧-٤-٢٠١٦ بەئامادە بوون دەیان سیاسەتمەدار، پەرلەمانتاری سویدیی، کەساییەتی ناسرواو ڕێژەیەکی زۆر لە کوردانی دانیشتووی سوید نووسینگەی نوێنەرایەتی ڕۆئاوایی کوردستان کرایەوە. هاوکات شاندێکی تایبەتی ڕۆژئاوای کوردستان لەکاتی مەراسیمی کردنەوەی نووسینگەکەیاندا ئاماددە بوون.

جێگەی باسە لە ئێستادا هێچ کەسێک وەک بەرپرسی نوێنەرایەتییەکە دەستنیشان نەکراوە، بەڵام شیار عەلی نوێنەری پارتی یەکییەتیی دیموکرات پەیەدە (PYD)  لە وڵاتانی سکەندناڤیا باس لە چۆنێتی پرۆسەی دامەزراندنی نووسینگەی نوێنەرایەتی ڕۆژئاوای کوردستان لە سوید دەکات و دەڵێت.

 - ئێمە ئاماددەکارییەکی باشمان بۆ دەمەزراندنی ئەم بەڕێوەبەرایەتییە کردووە. ڕێژەیەکی زۆر هاوڵاتی کورد و بیانی بەشداری مەراسیمی کردنەوەی نووسینگەکەیان کردووە. هاوکات ئەم نووسینگەیە ئەنجوومەنێکی بەڕێوەبەراییەتی هەیە و لەشەش کەس پێکدێن. لە نێو ئەو شەش کەسەدا عەرب، ئاسیری، کورد هەیە و ئێمەش وەک پەیەدە بەشێکین لەم ئەنجوومەنە. هاوکات هەریەکە لەم بەشانە بەرپرسی بوارێکی تایبەتیان لە ئەستۆدایە.

سەبارەت بەو پرسیارەی کە ئایا ئەوان لە داهاتوودا کەسێک وەک نوێنەر دادەنێن. لەوەڵامدا شیار عەلی ئاماژەی بەوە کردووە کە لەداهاتوودا ئەو ناوی ئەو کەسەش ڕادەگەیندرێت.

جێگەی باسە شاندەکەی ڕۆژئاوای کوردستان کە بەسەردانێک ماوەی چەند ڕۆژێکە لەسویدن چاویان بەوەزیری بەرگری سوید پێتەر هوولتکڤیست کەوتووە وە ئاماژەیان بەپێداویستییەکانیان بۆ بەرنگاربوونەوەی تیرۆریستانی داعش کردووە، بەتایبەت لەبواری تەندروستیدا.

وەزیری بەرگری سوید ڕایگەیاندوو کە ئەو زانیارییەکانی بەدەست گەشتووە، بەڵام هیچ بەڵێنێکی نەدواوە و پێویست پێاچوونەوەی زیاتر دەکات.

هەر لەم پێوەندییەدا

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".