Säpo
Foto: TT

بەگومانی هەڕەشەی تیرۆریستی پۆلیسی سوید لە ئامادەباشیدایە

"ئێمە ئەو زانیاریانە پشتڕاست دەکەینەوە"
2:14 min

پۆلیسی ئاسایشی سوید (Säkerhetspolisen) و بەشی نەتەوەی لە پۆلیسی سوید کەوتنە حاڵەتی ئامادەباشییەوە.

بەپێی ئەو زانیاریانەی کەدەست پۆلیسی ئاسایشی سوید (Säpo) کەوتووە و سێپۆ زانیارییەکانی بەگرنگ لەقەڵەم داوە و لەبەر گرنگی و سەنگی زانیارییەکان بڕیار دەستپێکردنی لێکۆڵینەوەی بەرفراوانی دەرکردووە. لە لێکۆڵینەوەکاندا بەشەکانی نەتەوەیی و نێونەتەوەی  پۆلیسی ئاسایشی سوید و پۆلیس سوید و بەشێ چالاکی پۆلیس کەوتوونەتە دۆزی ئامادەباشییەوە.  وتەبێژی پۆلیسی ئاسایشی سوید سیمۆن بینێرت بۆ بەبەشێ هەواڵەکانی رادیۆی سوید ئێکۆت ئاماژە بەو زانیاریانە دەکات کە بەدەستیان گەشتووە و وتی.

    - ئێمە ئەوە پشتڕاست دەکەینەوە کە زانیاریمان بەدەست گەشتووە و زانیارییەکان جێگەی بایخ پێدانە لەڕوانگەی پاراستینی ئاسایشی وڵاتەوە، لەبەر ئەوە پۆلیسی ئاسایشی سوید بڕیاری لێکۆڵینەوە و ئامادەباش تەواوی دەرکردووە.

بەپێی زانیارییەکانی بەشی هەواڵەکانی ڕادیۆی سوید ئێکۆت ئەو زانیاریانەی بەپۆلیسی ئاسایشی سوید گەشتووە تایبەت بووە بەتاوانی تیرۆرەوە لەستۆکهۆڵم و دەوروبەریدا.

هاوکات ئاماژەش بەوە کراوە کە زانیاریەکان ناڕوون بەڵام لەپاش هێرشە تیرۆریستیەکەی بروکسلی پایتەختی بەلجیگا لایەنە بەرپرسەکانی سوید نایانەوەێ هیچ بۆشیاییەک بەجێ بهێڵن هەتاوەکو وەک هەل لەلایەن تاوانکارانەوە بقوازرێتەوە.

جێگەی باسە لەپاش شکستەکانی ڕێکخراوی تیرۆریستی دەوڵەتی ئیسلامی بەداعش ناسراو ئەو ڕێکخراوە تیرۆریستییە ڕایگەیاندووە لە هەرکوێ هەلیان بۆ ڕكکەوێت ئەوا کاری تیرۆریستی ئەنجام دەدەن. ئەمەش بووە بەهۆیی توندکردنەوەی ئاسایشی وڵات.

بەپێی ئامارەکانی پۆلیسی ئاسایشی سوید سێپۆ  هەتاوکو ئێستا ٣٠٠ کەس لەسویدەوە پەیوەندیان بۆ شەڕکردن چوونەتە سوریا و لەو ڕێژەیەش ١٣٠ کەسیان بۆ سوید گەڕاونەتەوە. ئەو ڕێژەیەش کە گەڕونەتەوە سوید بەپێی پۆلیسی ئاسایش مەترسی لەسەر سوید لەڕووی ئەنجامدانی تاوانی تیرۆرەوە دەروست دەکەن.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".