EU-kommissionens vice ordförande Frans Timmermans vill reformera EU:s asylpolitik. Och flykktingar i tyska Freilassing, nära Österrikiska gränsen.
جێگری سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئورووپا فرانس تیممەرمانس

کۆمیسیۆنی ئەورووپا: تورکیا دەبێت مەرجەکان پڕ بکاتەوە

تورکیا پێنج مەرجی ماوە بۆ ئەوەی ڤیزای لەسەر نەمێنێت
1:22 min

ئەم نیوەڕۆیە جێگری بەرپرسی کۆمیسیۆنی ئەورووپا فرانس تیمەرمانس لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند کە تورکیا دەبێت ئەو پێنج مەرجەی لەسەری ماوە پڕ بکاتەوە تا مەرجی ڤیزای لەسەر لاببرێت.   

بەو پێیە تا کۆتایی مانگی یونی داهاتوو دەبێت تورکیا هەموو مەرجەکانی یەکییەتیی ئەورووپای پڕ کردبێتەوە تا دەرگای وڵاتانی یەکییەتییەکە بۆ هاوڵاتییانی تورکیا بەبێ ڤیزا ئاوەڵا بێت. 

هەروەها کۆمیسیۆنی ئەورووپا ڕایگەیاند کە تورکیا تا کۆتایی ئەمساڵ مۆڵەتی دەدرێتێ بۆ ئەوەی پاسپۆرتی هاوڵاتییان بگۆڕیت بۆجۆری (biometrisk) واتا ئەو پاسپۆرتەی کە زانیاری دیگیتاڵی لەسەر کەسەکە و وێنەی خۆی و پەنجەمۆری لەسەرە.

بەڵام ئەو هاوڵاتییانەی کە لە حاڵی حازردا لەو جۆرە پاسپۆرتەیان هەیە گەر تورکیا مەرجەکان پڕ بکاتەوە بۆیان هەیە لە هاوینەوە بەبێ ڤیزا سەفەر بۆ وڵاتانی یەکییەتیی ئەورووپا بکەن.

لەو پێنج مەرجەی کە کۆمسیۆنی ئەورووپا ئاماژەی پێ دەکەن کە تورکیا هێشتا پڕی نەکردوونەتەوە بۆ نموونە بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی، پاراستنی زانیاری و زیادکردنی هاوکاریی لەگەڵ دەستگەی پۆلیسی ئەورووپی (EUROPOL).   

بۆ زانیاریی زیاتر سەیری لینکی هاوپێج بکە!

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".