Rättegångssal i samband med förhandling. Lagbok och domarklubba i rättssal.
TT. Montage: Sveriges Radio.

شایەتەکان زیاد لە جاران لە دادگا ئامادە دەبن

گفتوگۆ لەگەڵ شایەتەکاندا دەرئەنجامی باشی هەبووە
1:51 min

ژمارەی ئەو دادگاییانەی کە بەهۆی نەهاتنی شایەتەوە دوا دەخرێن لە ساڵی 2013 ەوە کەمی کردووە.

بەپێی ئامارێکی نوێێ دەستگەی داداگاکان ژمارەی ئەو شایەتانەی دێنە دادگاکان زیادی کردووە، هۆکار بەڕای مارتین ڤەیلەر دادوەر ئەوەیە کە دادگا باشتر بووە لە ڕاگەیاندن و ئاگادارکردنەوەی شایەتەکان، هەروەها ڤەیلەر دەڵێت بۆ نموونە پێش کاتی دادگاییەکە پەیوەندی بە شایەتەکانەوە دەکەین و جگە لە ڕاگەیاندن لە ڕێی مەیلی ئەلەکترۆنییەوە چەند جارێک گفتوگۆ لەگەڵ شایەتەکاندا دەکەن. 

بەپێی ئەو ئامارە نوێیە دادگای سۆڵنا بەراورد بە دادگاکانی دیکەی پارزێزگای ستۆکهۆلم لە هەمووان زیاتر ژمارەی شایەتەکان ئامادەی دادگایی بوون.

ساڵی پار 285 دادگایی لە هەرێمی ستۆکهۆلم بەهۆی ئامادەنەبوونی شایەتەوە دواخراون ئەمە بەراورد بە ساڵی 2013 کە 330 دادگایی دواخرا بوون.

 یەکێک لە هۆکارەکانی ئامادەنەبوونی شایەتەکان ترسە بەڕای مالین ئارێنتۆفت، هەرچەندە بەپێی ئەزموونی من، ئارێنتۆفت دەڵێت زۆر دەگمەنە کەسێک بە هۆی شایەتیدانەوە تووشی هەڕەشە و تووندوتیژیی ببێت. هۆکاری دیکە ڕەنگە ئەوە بێت کە خەڵکی لە گرنگیی دادگایی و شایەتیدان تێنەگەشتوون، هەروەها ئەوەشی کە هەندێک پێیان وایە جوان نییە و نابێت دژ بە هاوڕێکانیان شایەتی بدەن.

 

 

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".