دادوەر سۆران خالید، مونتاجی وێنە: بەشی کوردیی ڕادیۆی سوید
دادوەر سۆران خالید، مونتاجی وێنە: بەشی کوردیی ڕادیۆی سوید

” هاتنە ژووری خۆگۆڕین پەلاماری بدەن ”

”ژن و حەکەمییان نەوتووە”
12 min

دادوەرە گەنجەکانی بواری تۆپی پێ تووشی لێدان و سووکایەتی دێن، سۆران خالید لە ئەزموونی خۆیەوە باس لەو کێشەیە بۆ بەشی کوردیی ڕادیۆی سوید دەکات.

 

بەپێی بەدواداچوونێکی ڕادیۆی سوید (Sveriges Radio) زیاد لە نیوەی ئەو 370 دادوەری مێردمنداڵەی پرسیاریان لێ کراوە تووشی سووکایەتی هاتوون. دادوەرەکان تەمەنیان لە نێوان 13-20 ساڵە. 

بۆ نموونە دادوەرێکی 16 ساڵە دەڵێت لە کاتی یارییدا بانگیان کردووە، هەی بێ دەماغ کاتی فیکە لێدانە،

57 لەو دادوەرانەی ڕادیۆی سوید پرسیاری لێ کردوون دەڵێن لە کاتی کاردا هەڕەشەیان لێ کراوە و 13 لێیان دراوە.

هەروەها ژمارەیەکی زۆر لە دادوەرە بە ڕەگەز بیاننیەکان قسەی ڕاسیستانەیان پێ وتراوە و دادوەرە ژنەکانیش دەڵێن پێمان دەڵێن ئێوە ژنن ناتوانن داداوەریی فووتبۆڵ بکەن.  

هەر لەو بەدواداچوونەی ڕادیۆی سویددا هاتووە کە دادوەرە گەنجەکان دەڵێن بەهۆی تووندوتیژیی ڕاهێنەر، دایکوباوکان و کەسە گەورەساڵەکانەوە ناوێرن کار بکەن و تووشی هەڕەشە و قسەی ناخۆش دێن.

جێی باسە دادوەری فووتبۆڵ لەلایەن یانەی فووتبۆڵ، کۆمەڵە یاخود لەلایەن یەکێک لەو 24 لقەی فووتبۆڵەوە دادەمەزرێن کە (Svenska Fotbollförbundet) یەکییەتیی تۆپی پێی سویدی سەرۆکایەتی دەکات. 

بەڵام جاری وایە ڕوون نییە کە کێ بەرپرسە لە ژینگەی کار و مافەکانیان، دەستگەی ژینگەی کار (Arbetsmiljöverket) دەڵێن ئەو دادوەرانەی کە هەندێک مەرجی دیاریکراو پڕ دەکەنەوە بۆ نموونە کە بە بەردەوامی کاری دادوەریی دەکەن و مووچە وەردەگرن ئەوا یاسای ژینگەی کار دەیانگرێتەوە، واتا بەو یاسایانە مافەکانیان دەپارێزرێت.

بەڵام بەپێی دەستگەی ژینگەی کار بۆ ئەو دادوەرانەشی کە تەنها جارجارێک دادوەریی دەکەن خاوەنکارەکانیان ئەرکێکی ئەخلاقیان بەرامبەر بەو دادوەرانە لەسەر شانە و دەبێت ژینگەی کاریان بۆ بگونجێنرێت.

هەرچەندە لە حاڵی حازردا دەستگەی ژینگەی کار هیچ پلانێکیان نییە بۆ پشکنینی بارودۆخی ئەو داداوەرە لاوانەی کە سەر بە یەکییەتیی تۆپی پێی سویدین، بەڵام بەڕێوەبەری ئەو یەکییەتییە کارڵ ئێریک نیلسۆن پێشوازی لە بەدواداچوون و پشکنین لەسەر پرسی ئەو دادوەرە لاوانە دەکات و دەڵێت بەرزکردنەوەی کێشەکانیان و گوێپێدانیان کاریگەریی باشی بەگشتی بۆ فووتبۆڵ دەبێت.  

هاوپێچی ئەم هەواڵە گفتوگۆی بەشی کوردیی رادیۆی سوید لەگەڵ دادوەر سۆران خالید ناسراو بە سۆران یاروەیسی ببیستە!


 

 

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".