.
Foto: TT/ Sveriges radio وێنە: Sgt Alexander Karlsson / Combat

"ئەم هاوکارییە بۆ پێشمەرگە باشە بەڵام زیاتر پێویستە"

" ئێمە دەمێکە داواکارییەکانمان خستۆتە بەردەست سوید"
11 min

وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا ئەمڕۆ داوایەکی ئاراستەی سوید و هێزی بەرگریی ئەم وڵاتە کرد کە ژمارەی هێزە سەربازییەکانیانی لە باشووری کوردستان زیاد بکات.

ئەمەریکا داوای لە سوید کردووە هێزە سەربازییەکانی لە کوردستانی باشوور، کوردستانی عێراق زیاد بکات، سویدیش داواکەی لا پەسەندە.

لە درێژەی هەوڵەکانی هاوپەیمانێتیی سەربازی، نزیکەی ٦٠ وڵات بە سەرۆکایەتیی ئەمەریکا بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڕێکخراوی تیرۆریستیی داعش، ئەمەریکا داوای لە سوید کردووە هێزە سەربازییەکانی لە ٣٥ سەربازەوە دووجا زیاد بکات بۆ ٧٠ سەرباز، ئەرکی ئەو هێزە، مەشقی سەربازییە بە هێزەکانی پێشمەرگەی کورد.

شۆڕش قادر ڕەحیم نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە سوید سەبارەت بەم داواییە ئەمەریکا لە سوید وتی کە ئێمە پێشوازی لێدەکەین و بە هەنگاوێکی باشی لەقەڵەم دەدەین.

 هەروەها کەیا ئیزۆڵ سەرۆکی ڤیدراسیۆنی کۆمەڵە کوردستانییەکان لە سوید ئاماژەی بەگرنگیی ئەم کارەی سوید کرد و وتی ئەم کارە لەلایەن کوردانی سویدەوە پێشوازیی لێدەکرێ.

هەر لەم پێوەندییەدا

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".